كەركووك.. بە هۆی هێرشێكی چەكدارییەوە چوار كەس بوونە قوربانی.. چوار تیرۆرستیش دەستگیر كران

كەركووك-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك دەڵێت، چەند چەكدارێكی نەناسراو تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێكی كارمەندانی كۆمپانیای نەوتی باكوور كردووە و، بەو هۆیەوە چوار كارمەندی كۆمپانیاكە كوژراون و بریندار بوون، هەر شەوی رابردوویش لە كەركووك، چوار تیرۆرست دەستگیر كران.
عەمید (سەرحەد قادر)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ئۆتۆمبێلێكی جۆری بی ئێم "ڕەش" تەقەی لە ئۆتۆمبێلێكی جۆری هۆندا كردووە، كە چوار كەسی تێدا بووە و دوو لەوانە كوژراون و دووی دیكەیش بریندار بوون، كە كارمەندی كۆمپانیای نەوتی باكوورن.
(سەرحەد قادر) گوتیشی، هێزەكانی پۆلیس گەییشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و تەرمەكان و بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانە كراون.
دەشڵێت، هەر شەوی رابردوو چوار تیرۆریستی داعش كە هاتبوونە ناو كەركووك و فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووبوو، دەستگیر كران.
بڵند ئیبراهیم




