٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هاوپەیمانیی حزبە لیبراڵ و دیموکراتخوازەکانی ئەورووپا، داوای چەکی قورس و مه‌شقدان به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  هاوپەیمانیی حزبە لیبراڵ و دیموکراتخوازەکانی ئەورووپا، داوای پشتگیریی ئەزموونی دیموکراسیی کوردستان دەکەن، هه‌روه‌ها پڕچه‌ككردن و مه‌شقدان به‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ گرینگ ده‌زانن.

ئه‌و هاوپه‌یمانه‌تییه‌ کە لە ماوەی رابردوودا لە بودابێست- هەنگاریا لە میانەی دواکۆبوونەوەی خۆیان، سەبارەت بە بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی سووریا و عێراق، بەیانامەیەکی دەرکرد، تێیدا پشتوانیی خۆیان بۆ دۆزی کورد دەربڕی و، داوای هاوکاری و پشتگیریی زیاتری وڵاتانی ئەورووپا و جیهان دەکەن بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و حکوومەتی هەرێم، شایانی باسە بەرپرسی بەریتانیای لیبراڵ ئینتەرناشێوناڵ رۆڵی گرینگی بینی لەو بایەخدانە بە دۆزی کورد.

ئەمەش دەقی راگەیاندەکەیە:

سووریا و عێراق
هاوپەیمانەتیی لیبرال و دیموکراتەکان لەپێناو ئەورووپا لە بۆدابست- مەجەر کۆ بووەوه‌.
بارودۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی سووریا و عێراق شڵەژاوە لە هاوینی رابردوو:
• رێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی هۆکاری تێکچوونی بارودۆخەکەیە و، بەرپرسیارە لە بەردەوامبوونی کاری نامرۆڤایەتی لە ناوچەکە.
• رووسیا پشتگیریی رژێمی ئەسەد دەکات و، هەڵمەتێکی سەربازی دەست پێکردووە بۆ لێدانی هاووڵاتیانی سیڤیل و هێزە بەرهەڵستگارەکانی دژ بە رژێم لە سووریا، بەڵام ئەو بانگەشه‌ی ئەوە دەکات کە دژی داعشە، داوا لە رووسیا دەکەین هەوڵەکانی بە هەماهەنگی بێت لە چوارچیوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێزەکانی هاوپەیمانیی ئەورووپایی و عەرەبی.
• نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکەوتوو نەبوو لە پاراستنی خەڵکی سیڤل لە توندووتیژی دەوڵەتی ئیسلامی و هەروەها رژێمی سووریا.
• خەڵکی زۆر لە سووریا و عێراق هەڵدێن لە ئاکامی کاری توندووتیژی.
• چەندین ساڵ لە ناکۆکی و نەبوونی هاوکاریی مرۆیی، ترسی بۆ نەوەیەک لە منداڵ دروست کرد بەتایبەتی لە بواری فێرکردن.
• نەبوونی هاوکاریی پزیشکی و کەمیی خۆراگ و کەمیی دەزگاکانی تەندروستی. هاووڵاتیانی ناوچەکەی دووچاری نەساغی و کێشەی دەروونی کردووە.
• لەگەڵ ئەوەی عێراق دووچاری توندووتیژی تایەفی  قووڵ هاتووە، بەڵام پەیوەندییەکانی رۆژ ئاوا لە گەڵ حکوومەتی هەرێم لە پێشکەوتندایە.
• وێرانکردنی شوێنە ئاسەوارەکان تاوانێکە دژی بە مرۆڤایەتی، بۆیە پێویستە بپارێزرێن.

دووپاتی دەکاتەوە:
• لەناوبردن و راگرتنی داعش پێویستە کاری سەرەکی بێت، ئەمەش تەنیا بە کردەوەی سەربازی دەبێت.
• گرینگی و پێویستیی بەردەوامی ولایەتە یەکگرتووەکان و هێزەکانی هاوپەیمانی ئەورووپا و عەرەبی، لە هێرشەکانی ئاسمانی لە عێراق و سوریا، ئەم هێرشانە ئەوەیان سەلماند کە سوودی هەیە بۆ پشتوانیکردن لە  هێزە کوردی و عێراقییەکان.
• عێراقێکی هێور و ئارام ناکرێت بونیاد بنرێت، ئەگەر رژێم سیاسی لە وڵات نەگۆردرێت و زیاتر کراوە بێت بەرامبەر نەتەوەکانی وەک موسوڵمانی سوننە، کورد، ئاشوور سریان  کلدان.
• دەوڵەتی ئیسلامی بە شێوەیەکی دارێژراو کەمینەکانی کردووه‌تە ئامانج وەک ئێزدییەکان، بۆیە پێویستە بایەخپێدانی و پاراستنی ئەم کەمینانە لەسەروی ئەرکەکانی سیاسەتی دەروە و پەرپێدانی ئەورووپا بێت.
• عێراق بەرپرسە لە رێزگرتن لە مافی ئاشووری، ئێزدی، کلدان سریانەکان.
داوا و هەوڵ دەدات لە پێناو:
• سیاسەتێکی روونی دەرەوە و، ئەمنیی یەکێتیی ئەورووپا لە پێناو پشتگیریی جەنگ دژی داعش.
• پشتگیریی زیاتری دیپلۆماتی و لەگەڵ پێداویستیی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و یەکێتیی ئەورووپا.
• هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگای هێزی سەربازی و چەکی قورس و راهێنانی سەربازی، لە پێناوی پارستنی میللەتەکەی و سنوورەکانی و پاشەکشەکردن بە داعش.
• زێدەکردنی هاوکاریی مرۆیی بۆ پەنابه‌ران و زیانلێکەوتووەکان.
• سەرجەم وڵاتەکان پابەند بن بە بەرپرسیارەتی و وەرگرتنی پەنابه‌ره‌ هەڵاتووه‌كان لەو ناوچانەدا.
• زاڵبوون بەسەر هۆکاریی دابەشبوون لە نێوان گرووپە ئایینی و نەژادییەکان لە سووریا و عێراق.
• پشگیری و پاڵپشتیی ئەزموونی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان.
• کۆتاییهێنان بە بۆمبارانکردنی رووسایی دژی کوردەکانی سووریا و هەروەها ئەوانەی سەر بە داعش نین.

شێرکۆ حەبیب

 

هەواڵی پەیوەندیدار