هه‌ده‌په داوای رێپێوان ده‌كات و حكوومه‌تیش دژیه‌تی.. والیی ئامه‌دیش ده‌ڵێ گیانی خۆتان مه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه

ئامه‌د-KDP.info- پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، كه داوا له خه‌ڵكی ئامه‌د ده‌كه‌ن سبه‌ی دووشه‌ممه، بۆ شكاندنی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌سه‌ر ناوچه‌ی سوور، رێپێوانێكی گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن، والیی ئامه‌دیش هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه نه‌چنه ئه‌و رێپێوانه و ئارامیی شار تێك نه‌ده‌ن.
هه‌ده‌په به ئاماده‌بوونی هه‌ردوو هاوسه‌رۆك (فیگه‌ن یوكسه‌كداغ و سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش) و چه‌ندین ئه‌ندام په‌رله‌مان، سبه‌ینێ دووشه‌ممه رێپَێوانێك ده‌كه‌ن بۆ ناوچه‌ی سوور له ئامه‌د و، هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه كه یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه بشكێنرێت، كه 20 هه‌زار كه‌س ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتووه.
بۆ ئه‌م ڕێپێوانه‌یش هه‌ده‌په داوای له خه‌ڵكی ئامه‌د كردووه تا به‌شداری بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ر به‌م نیوه‌شه‌وه، والیی ئامه‌د به‌یاننامه‌یه‌كی به په‌له‌ی بڵاو كرده‌وه و، تێیدا داوا له خه‌ڵك ده‌كات به گوێی هه‌ده‌په نه‌كه‌ن و گیانی خۆیان نه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
والیی ئامه‌د ئاماژه‌ی داوه، كه كه به گوێره‌ی یاسای 2911 و ماده‌ی 6 رێپێوان، پێویسته پێشتر بۆ هه‌ر رێپێوان و خۆپێشاندانێك مۆڵه‌ت وه‌ربگیرێت و، پاشان دوای ره‌زامه‌ندیی پارێزگار، ده‌بێت ئه‌و شوێنه‌یش دیاری بكرێت كه رێپێوانه‌كه‌ی لێ ده‌كرێت، هه‌ده‌په به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌و رێكارییه یاساییانه‌دا نه‌چووه، بۆیه ئه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌وان ده‌یكه‌ن، دژی یاسایه و به پێر داواكه‌یانه‌وه مه‌چن.
پار له كاتی په‌لاماردانی كۆبانێ له لایه‌ن گرووپی تیرۆریستی داعشه‌وه، (ده‌میرتاش) داوای له خه‌ڵك كرد بڕژێنه سه‌ر شه‌قام و دژی حكوومه‌ت بوه‌ستنه‌وه، چونكه رێگه‌ی داوه كۆبانێ بڕووخێت، له‌و خۆپێشاندانه‌دا 40 هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست دا، هۆكاره‌كه‌یشی به یه‌كدادان بوو له‌گه‌ڵ پۆلیسدا، بۆیه حكوومه‌ت و خه‌ڵك ده‌ترسێن هه‌مان سیناریۆ دووباره ببێته‌وه.
كارزان گلی




