٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ناهێڵین هێزی میلیشیا له‌ كوردستان دروست بكرێ"

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان دەڵێ، بە ھیچ جۆرێک ڕێگە نادەین ھێزی میلیشا لە ھەرێمی کوردستان دروست بکرێت و ھەر ھەنگاوێکی لەو شێوەیە لەلایەن ھەر حزبێک بنرێت ھەڵوێستمان دەبێت.

(محەمەد سادق سوورچی) ئەندامێکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دروستکردنی ھێزی چەکداری لەھەرێمی کوردستان کە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە نەبێت بەھێزێکی ناشەرعی و نایاسایی دادەنرێت و دەبێتە ھێزێکی میلیشیا وەکو ھێزەکانی ئێستا کە لە بەغدا بوونیان ھەیە."

(محەمەد سادق سوورچی) گوتیشی، ئێمە وەکو لیژنەی پێشمەرگە بەھەمووشێوەیەک دروستکردنی ھێزی چەکدارڕەت دەکەینەوە و قه‌بووڵیش ناکەین دروست بکرێت و، ھەر حزبێک نیازی دروستکردنیشی ھەبێت ڕەتی دەکەینەوە و ھەڵوێستمان دەبێت.

(سوورچی) ڕوونیشی کردەوە، ھەر ھێزێک دروست بکرێت پێویستە لەچوار چێوەی ھێزی پێشمەرگە دابێت نەک لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە، وەک چۆن ھێز بۆ کوردانی ئێزدی و شەبەک و مەسیحی دروست کراون و سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە بزووتنەوەی گۆڕان بەنیازە ھێزێکی چەکداری دروست بکات و، ئێستا لە چەمچەماڵ ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی گۆران دەستی کردووە بە ناونووسکردن بۆ دروستکردنی ھێزێکی چەکداری.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار