٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"به‌ره‌ و سنووری پێشمەرگە راده‌كه‌ن"

سەرچاوە: KDP.info
هەڵۆ نەجات.فۆتۆ: ئه‌رشیڤ.

كه‌ركووك-KDP.info- بەڕیوەبەری ئاسایشی كەركووك دەڵێ، بەهۆی شكانی پەیتاپەیتای تیرۆریستانی داعش ڕۆژانە 30 تا 40 خێزان لە حەویجەوە خۆیان دەگەیێننە سنوورەكانی هێزی پێشمەرگە و لە دەست دەستەڵاتی داعش هەڵدێن و، دوای لێكۆڵینەوە و، بێتاوان بوونیان ڕەوانەی كەمپی یەحیاوا دەكرێن لە لەیلان.

(هەڵۆ نەجات) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ده‌یشڵێ: "بە هۆی شكستە یەك‌لەدوای‌یەكەكانی تیرۆریستانی داعش بە تایبەت دوای ڕزگاركردنی شنگال ڕۆژانە 30 تا 40 خێزانی حەویجە خۆیان دەگەیێننە سنوورەكانی هێزی پێشمەرگە و، لە دەست دەسەڵاتی داعش هەڵدێن. دووای پشكنینێكی سەرەتایش دەگوازرێنەوە بۆ شوێنی تایبەت و، لێكۆڵینەوەی وردیان لەگەڵ دەكرێت و، ئەگەر دەستیان لەگەڵ داعش نەبێت و، هیچیان لەسەر نەبێت ئەوا ڕەوانەی كەمپی یەحیاوا دەكرێن لە لەیلان."

(نەجات) ئاماژەیشی دا: "ئەم خێزانە هەڵاتووانە كەسی وایان تێدایە داعش بووە و خۆی تێكەڵی ئەم خێزانانە كردووە، بەڵام ئێمە توانیومانە ئەوانەی لەگەڵ داعشدا بوونە دەستنیشان و دەستگیر بكەین."

بەڕیوەبەری ئاسایشی كەركووك جەختیشی كردەوە: "ئێستا بەهۆی ئەم سەنگەرە پتەوەی هیزی پێشمەرگەوە كە هەیە داعش توانای هێرشبردنی نەماوە بەهیچ شێوەیەك، ئەگەر هێزی پێشمەرگە پلان دابنێت و، هێرش بكات لە سەرجەم سنوورەكەماندا داعش تێكدەشكێندرێت و ناوچەكان كۆنترۆڵ دەكرێن."

سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار