کوبوونەوەیەکی گرینگ لەنێوان واشنتن، ئانكارا و هەولێر ئەنجام دەدرێت

ههولّهر-KDP.info- بڕیارە لەم مانگەدا کوبوونەوەیەکی لووتکە لەنێوان ئەمهریکا و تورکیا و هەرێمی کوردستان بکرێت و، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش دهلێ، ''بۆ هاوئاهەنگیی زیاتری هەرسێ لایەنە بۆ شەڕی داعش."
(فوئاد حوسێن) سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاندووه، "ئامانجی کۆبوونەوەکە هاوئاهەنگیی زیاتری هەرسێ لایەنە بۆ شەڕی داعش". راشیگەیاند" حکوومەتی عێراق لە کۆبوونەوەکە ئاگادارە و رەنگە لە کوردستان بەڕێوە بچێت".
لەبارەی رزگاركردنی شاری مووسڵیش کە ساڵ و نیوێکە بە دەستی داعشەوەیە، (فوئاد حوسێن) گوتی "دەبێت کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکە دیراسەتێکی باشی بۆ بکرێت و دەبێت هاوکاریی سوپای عێراق بین لە گرتنەوەی شارەکە". گوتیشی" سوپای عێراق هێشتا لە ڕووی سەربازییەوە بۆ شەڕی مووسڵ ئامادە نییە".
ههر لەوبارەوه (حوسێن) دهڵێ، "هەر کاتێک شەڕی رهومادی کۆتایی هات، سوپای عێراق بەشێکی ئامادە دەبێت و، پێشمەرگەش هاوکاری دەبێت لەگەڵ هاوپەیمانان بۆ کۆنترۆلکردنەوەی مووسڵ".




