ناوچه‌ی سوور له ئامه‌د دووباره شه‌ڕی لێهه‌ڵگیرسایه‌وه

ئامه‌د-KDP.info- ئه‌گه‌رچ دوێنێ به فه‌رمانی وه‌زیری ناوه‌خۆی توركیا یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له ناوچه‌ی سوور له ئامه‌د هه‌ڵگیرا و به سه‌دان هاووڵاتی گه‌ڕانه‌وه ناو ماڵ و حاڵی خۆیان، ئه‌مڕۆ له به‌یانییه‌وه شه‌ڕ هه‌ڵگیرسایه‌وه و، هاتوچۆكۆدنیش دووباره قه‌ده‌غه كرایه‌وه.
هه‌روه‌كو پێشتر له راپۆرتێكدا ئاماژه‌مان بۆ كرد، كه 20 هه‌زار هاووڵاتی خه‌ڵكی ناوچه‌ی سوور ماڵ و حاڵی خۆیان به جێهێشتبوو و له ده‌ره‌وه‌ی سوور له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌ژیان، كاتێك دوێنێیش حكوومه‌ت فه‌رمانی دا كه یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ هه‌ڵگیرا، ئیدی به سه‌دان هاووڵاتی گه‌ڕانه‌وه ناو ماڵ و حاڵی خۆیان.
ئه‌مڕۆ به‌یانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و پۆلیسی توركیا له ناوچه‌ی سوور رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه و تاوه‌كو ئێستایش شه‌ر به‌رده‌وامه، بۆیه حكوومه‌ت بڕیاری دا له 7 گه‌ڕه‌كی ناوچه‌ی سوور هاتوچۆكردن قه‌ده‌غه بكات، به‌مه‌یش خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه دووباره نا ئومێدبوونه‌وه و له ژیانێكی خراپتدا ده‌ژین.
له راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راگه‌یاند، كه له هه‌ر شوێنێكی هاتوچۆ قه‌ده‌غه بكرێت ئه‌وان له رووی ته‌ندروستییه‌وه هه‌موو پێداویستیك بۆ ئه‌و ناوچانه دابین ده‌كه‌ن و هه‌موو برینداره‌كانیش چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.
كارزان گلی




