٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زیاتر لە 100 هەزار خێزانی ئاوارەی سنووری دهۆك، نەوت وەردەگرن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info-  زیاتر لە 100 هەزار خێزانی ئاوارە لە سنووری پارێزگای دهۆك دەژین و، حكوومەتی هەرێمیش زۆربەی پێداویستیی وەرزی زستانەی بەسەردا دابەش كردوون، ئێستایش بۆ هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر نەوت دابین دەكات.

(ئیدریس ساڵح) بەرپرسی كەمپەكان لە سنووری پارێزگای دهۆك، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە سنووری پارێزگای دهۆك 21 كەمپ بۆ ئاوارەكان كراونەتەوە كە 4 كەمپ ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستانی تێدا نیشتەجێن و، ئەوانی دیكەیش ئاوارەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و باشوور و ناوەڕاستی عێراقن، لەناو كەمپەكاندا زیاتر لە 34 هەزار خێزان نیشتەجێن، ئەوانی دیكەیش زیاتر لە 66 هەزار ئاوارە دەبن كە لە دەرەوەی كەمپەكان دەژین، واتە زیاتر لە 100 هەزار خێزانی ئاوارە لە سنووری دهۆكن".
گوتیشی: "دەستمان بە دابەشكردنی سووتەمەنی كردووە بەسەر ئاوارەكاندا و، تا ئێستا زۆربەی زۆری ئاوارەكان نەوتیان وەرگرتووە كە هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر نەوتی پێ دەدرێت، ئەو هەڵمەتەیش بەردەوام دەبێت تا تەواوی خێزانە ئاوارەكانی سنووری دهۆك بەشەنەوتی خۆیان وەردەگرن".
(ساڵح) دەشڵێت: "ئیدارەی دهۆك بەردەوام هاوكاری ئاوارەكان دەكات و زۆربەی زۆری خزمەتگوزارییەكانیان بۆ دابین كراوە و هیچ كێشەیەكیان نییە، بەڵام بە داخەوە حكوومەتی عێراق وەك پێویست هاوكاریی ئێمە نەكات و خۆی لە ئاوارەكان نەكردووەتە خاوەن، ئەوەیش جێگەی گلەیی و گازندەی ئێمە و ئاوارەكانیشە".

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار