زێره‌ڤانی هێرشێكی فراوانی داعشیان تێك‌شكاند.. هیچ زیانێكیش به پێشمه‌رگه نه‌گه‌یشتووه

ڕۆژئاوای دیجله-KDP.info- فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی رایگه‌یاند، تیرۆریستانى داعش به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ هێرشێكى فراوانیان كرده سه‌ر هێزى پێشمه‌رگه، به‌ڵام هێرشه‌كه‌یان تێكشكێندرا، له‌ئه‌نجامی تێكشكاندنی ئه‌و هێرشه‌ی تیرۆریستانی داعشیشدا ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆریست كوژراون و هیچ زیانێكیش به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نه‌گه‌یشتووه.
به‌پێى راگه‌ێیندراوێكى فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى، هێرشه‌كه‌ى داعش سه‌عات (7) به‌یانی ئه‌مڕۆ تیرۆریستانی داعش له گوندی (عاشق)ه‌وه به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له دووڕیانی كه‌سكێ له میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجله هێرشیان ئه‌نجامدا و ده‌ست به‌جێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به سوپای (1)ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، وه‌ڵامیان درایه‌وه.
وه‌ك له راگه‌ێندراوه‌كه‌ى فه‌رمانده‌یى زێره‌ڤانیدا هاتووه، پێش ئه‌وه‌ى بگه‌نه سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دوو ئۆتۆمۆبێلی بۆمبڕێژكراوی تیرۆریستانی داعشیان ته‌قانده‌وه پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها تیرۆریستێكی خۆكوژیش پێش ئه‌وه‌ی بگاته نزیك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كوژرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانیش كه‌وتوون، هاوكاتی ئه‌و هێرشه‌ی تیرۆریستانی داعش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان ئۆتۆمۆبیلێكی دیكه‌ی بۆمڕۆێژكراوی داعشیان له‌نزیك دووڕیانی كه‌سكێ ته‌قاندووه‌ته‌وه و مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانی داعشیشیان له گوندی(عاشق) و ده‌ورووبه‌ری بۆردومان كردووه.
له‌ئه‌نجامی تێكشكاندنی ئه‌و هێرشه‌ی تیرۆریستانی داعشدا ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆریستی داعش كوژراون و هیچ زیانێكیش به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نه‌گه‌یشتووه.




