جۆرج دالامان دێته كوردستان

به‌لجیكا-KDP.info- جۆرج دالامان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی فێدراڵی به‌لجیكا و دۆستی گه‌لی كوردستان چه‌ند ڕۆژی دی دێته كوردستان.
جۆرج دالامان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی فیدراڵی به‌لجیكا و دۆستی گه‌لی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تییەکەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد لە یه‌كیه‌تیی ئه‌وروپا و، لەوێ دلاوه‌ر ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حكوومه‌ت و ستافی نوینه‌رایه‌تی به گه‌رمی پێشوازییان لێیان كرد.
له میانه‌ی دانیشتنه‌كەدا نوێنه‌ری حكوومه‌ت سوپاسی دالامانی كرد کە پشتی هه‌رێمی كوردستان دەگرن، به تایبه‌تی ڕۆڵی به‌رچاویان له په‌رله‌مانی به‌لجیكا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاڵپشتیی سه‌ربازی و سیاسی و مرۆیی له كوردستان.
دالامان خۆشحاڵی خۆی بەوە سه‌ردانه ڕاگه‌یاند و، دووپاتی كرده‌وه كه به‌رده‌وام دەبێت له هه‌وڵه‌كانی و، به‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره‌تا چه‌ند ڕۆژی دی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستاندا كۆ بێته‌وه.




