٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

٣٥ کوردی ئێزدی لە ئاوەکەی ئیجەدا خنکان

سەرچاوە: KDP.info
دیمه‌نێكی خه‌مگینی كۆچ.فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

توركیا-KDP.info-  قایمقامی پێشووی قەزای شنگال دەڵێت، نزیکەی ٥٠ کوردە ئێزدیی خەڵکی شنگال بە یەخت داویانە لە ئاوی ئیجە، گوایە بچن بۆ یۆنان، یەختەکەیان وەرگەڕاوە و، تەنیا ١٣ کەسیان لێ دەرچووە و، ئەو باقییەکەیان خنکاون؛ هێشتا تەرمی هەندێکیشیان نەدۆزراوەتەوە.

قایمقامی پێشووی قەزای شنگال و، ئەندامی ئەنجومەنی قەزای شنگال (مەیسەر حەجی ساڵح) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "٤٨ کوردی ئێزدی کە خەڵکی شنگالن چوونەتە تورکیا و، لەوێوە ویستوویانە بە ئاوەکەی ئیجەدا بچن بۆ یۆنان و، لەوێوە بۆ ئەڵمانیا، بەڵام یەختەکەیان وەرگەڕاوە و،ا ١٣ کەسیان نەبێ، ئەو باقییەکەیان خنکاون."
(مەیسەر حەجی ساڵح) گوتیشی، ئەو ٤٨ ھاووڵاتییە، هەم ژن‌وزایان تێدا بووە هەم پیاو.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار