حكوومهت كۆمهكی ئاوارهكانی كرد

سۆران-KDP.info- حکوومەتی هەرێم 800هەزار لیتر نەوت بەسەر چوارهەزار خێزانە ئاوارەی نیشتەجێی دەڤەری سۆراندا دابەش دەکات؛ دیارە حکوومەتی هەرێم وەختی خۆیشی، بڕی 200 دۆلاری داوەتە ئاوارەکان تا بۆ خۆیان سووتەمەنی دابین بکەن.
(عەباس ئەمیر) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کۆچوکۆچبەرانی سۆران بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "شارۆچکە سۆران و مێرگەسۆر، چۆمان و ڕواندز، دەڤەری سۆران، زیاتر لە 4هەزار خێزانە ئاوارەی لێیە؛ جگە لەوەی هەر خێزانێک لە ڕێگەی حکوومەتی هەرێم و UN بڕی 200 دۆلاری وەرگرتووە بۆ ئەوەی سووتەمەنی بۆ خۆیان دابین بکەن، حکوومەتی هەرێم بڕی 800هەزار لیتر نەوتی بۆ سنووری ئێمە دابین کردووە و، دەستمان کردووە بە دابەشکردنی بەسەر خێزانە ئاوارەکاندا."
گوتیشی: "ئەو بڕە نەوتە لەسەر داوای حکوومەتی هەرێم بووە، لە رێگەی پارێزگای هەولێرەوە بەسەر ئاوارەکاندا دابەش دەکرێت، کە بە خۆڕاییە و، داوایش لە ئاوارەکان دەکەین هاوکار بن لەگەڵماندا بۆ ئەوەی بتوانین بەر لەوەی سەرما سەخت ببێت، نەوتەکەیان بەسەردا دابەش بکەین."
ڕابین شێروانی




