رووسیا ته‌نیا مه‌رجێكى بۆ پشتیوانیكردن له سه‌ربه‌خۆییی كوردستان هه‌یه

هه‌ولێر-KDP.info- كۆنسووڵى گشتیى رووسیا له هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان، (ڤیكتۆر سیماكۆڤ)، ئاماژه به گرینگیپێدانى وڵاته‌كه‌ى به هه‌رێمى كوردستان ده‌دات و گوتى: "رووسیا یەكەمین وڵات بوو، لە ناو وڵاتانی زلھێزی دنیادا، كە كۆنسووڵخانەی خۆی لە ھەولێر كردەوە،" راشیگه‌یاند، رووسیا مه‌رجێكى هه‌یه بۆ پشتیوانیكردن له سه‌ربه‌خۆیى كوردستان.
كۆنسووڵى گشتیى رووسیا له هه‌ولێر، هه‌روه‌ه باسى له هاوكاریكردنى هێزى پێشمه‌رگه له لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه كرد و گوتى: "ھەر لە ماوەی ئەم مانگەدا لە رووی سەربازییەوە ھاوكاری ھێزەكانی پێشمەرگەمان كردووە، جگە لە ھاوكاری كردنی ھێزی پێشمەرگە لە كوردستانی عێراق، لە سوریا ئامادەییەكی زۆر بەھێزمان ھەبووە بۆ لە ناوبردنی داعش و یارمەتی دانی ئەو ھێزانەی دژ بە داعشن، ئەو پاڵپشتیانەشمان زۆر بە ئاشكرا دیارە و ھەستی پێدەكرێت".
به‌ڵام (ڤیكتۆر سیماكۆڤ)، نه‌یشارده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى چه‌كى قوورسى نه‌داوه‌ته پێشمه‌رگه و وه‌ك خۆى گوتى: "چەكی قورسمان نەناردووە بۆ ھێزی پێشمەرگە، بەڵام زۆر شتی دیكە كە ھێزی پێشمەرگە لە رووی سەربازییەوە پێویستیان پێی بووە بۆمان ناردوون، بۆ نموونە ئێمە ماسكی دژەكیمیاییمان بۆ پێشمەرگە ناردووە، بۆ خۆپاراستن لە ھێرشەكانی داعش لە كاتی بەكارھێنانی گازی كیمیاییدا".
هه‌روه‌ها ره‌تیشی كرده‌وه، ته‌نیا هاوكاریی كوردی‌یان كردبێت و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌وان پشتیوانیى عێراقیان كردووه و، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "ئێمە بە تەنیا پشتگیریی بەغدا ناكەین، بە تەنیا پشتگیریی ھەولێریش ناكەین، ئێمە پشتگیری لە وڵاتێك دەكەین، لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەكاندا بە ناوی عێراق. ئێمە لەو باوەڕەداین، بەم جۆرە، پشتگیریی ھەولێر و بەغدادیش دەكەین، بەم جۆرە دەتوانین ھێزێكی باشتر و پتەوتر بە دەست بێت كە باشتر، بە یەكەوە شەڕی داعش بكەن".
(سیماكۆڤ) ده‌شڵێت: "متمانەیەكی زۆرمان بە سەركردایەتیی كورد ھەیە لە ھەرێمی كوردستاندا و متمانەكەمان لە جێگەی خۆیدایە، باوەڕمان وایە كە ھەردوو لا(هه‌ولێر و به‌غدا) بە شێوەیەكی ھۆشمەندانە كێشەكانیان چارەسەر دەكەن، دەتوانن شانبەشانی یەك راوەستن لە شەڕی دژ بە داعشدا".
نوێنه‌ره‌كه‌ى رووسیا له هه‌رێمى كوردستاندا، بڕواىشی وایه هێشتا ئومێدێك هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و باسى له‌وه‌ش كرد، سه‌ركردایه‌تیى كورد و لایه‌نى به‌غدا كه‌سانى هۆشمه‌ند و به توانایان هه‌یه و ده‌توانن "جارێكی دیكە رێك بكەون و یەكێتیی نێوانیان بپارێزن و كێشەكانیان چارەسەر بكەن".
ئه‌و كۆنسووڵه‌ی ڕووسیا له هه‌ولێ، له دیدارێكیدا له‌گه‌ل كاناڵی كوردستان24، ده‌ڵێ، وڵاته‌كه‌ی مه‌رجى هه‌یه بۆ پشتیوانیكردن له سه‌ربه‌خۆیى كوردستان.
سه‌باره‌ت به خواستى پێكهاته‌كانى عێراق به تایبه‌تى كورد، بۆ جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆبوون له ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ندیى به‌غدا، (سیماكۆڤ) هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى ئاشكرا كرد و باسى له‌وه كرد، رووسیا پشتیوانى له بڕیارى خه‌ڵكى عێراق ده‌كات، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ش رووسیا مه‌رجى هه‌یه.
ئه‌و گوتى: "ئەم بابەتە پێویستە پێكھاتەكانی ناو عێراق بڕیاری لەسەر بدەن و رایبگەیەنن كە چی‌یان دەوێت، ئێمە پشتگیریی ھەر بڕیارێك دەكەین كە لەو بارەیەوە بدرێت، بە مەرجێك دەستتێوەردانی دەرەكی لە پشتەوە نەبێت".
پاساوى ئه‌و مه‌رجه‌شى به‌وه هێنایه‌وه، كه به گوته‌ى خۆى، "رووسیا وەك ئەندامی ھەمیشەیی ئەنجوومه‌نی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ھەمیشە پشتگیری لە یاسا نێودەوڵەتییەكان دەكات".
له‌و باره‌یه‌وه زیاتر دواو و گوتى: "ئەگەر ھەر یەكێك لە پێكھاتەكانی عێراق، بەبێ دەستتێوەردانی دەرەكی بڕیاری سەربەخۆیی و جیابوونەوەی دا، ئێمە ئەو كات وەك یەكێك لە پێنج ئەندامی ھەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، رێز لەو بڕیارە دەگرین، تاكە مەرجیش ئەوەیە، كە ئەوە خواستی ئەو پیكھاتەیە بێت نەك وڵاتانی دیكە".
سیماكۆڤ، ئه‌و مه‌رجه‌ى رووسیاى سێباره كرده‌وه و گوتى: "من دیسانەوە جەخت لەسەر ئەوە دەكەمەوە، پێویستە ئەو بڕیارە لە لایەن گەلانی عێراقەوە بدرێت بەبێ دەستتێوەردانی وڵاتە زلھێزەكانی دەرەوە".
كۆسۆڤۆ به نموونه بۆ هه‌رێم ده‌هێنێته‌وه
نوێنه‌ره‌كه‌ى رووسیا له هه‌ولێر، سه‌رنجى بۆ پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى په‌یوه‌ست به جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیى و ددانپێدانانى نێوده‌وڵه‌تى راكێشا و گوتى: "واشنتن ددان بە سەربەخۆیی كۆسۆڤۆدا دەنێت، بەڵام رووسیا تا ئێستا ددانی پێدا نەناوە. تەنھا یەك ھۆكاری ھەیە، ئەویش ئەوەیە ئێمە پشت بە یاسا نێودەوڵەتییەكان دەبەستین. زانراوه كه كۆسۆڤۆ بەشێك بوو لە خاكی سربیا، بە شێوەیەكی نایاسیی سەربەخۆیی راگەیاند. پێش ئەوەی سەربەخۆیی رابگەیەنن پێویست بوو ریفراندۆم ئەنجامبدەن بۆ وەرگرتنی رای خەڵكی كۆسۆڤۆ".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "لە ئێستادا واشنتن وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ كۆسۆڤۆدا دەكات، بەڵام ئێمە بە ھۆی ئەوەی كە پەیڕەوی یاسا نێودەوڵەتیەكانیان نەكردووە لە كاتی جیا بوونەوەدا، پشتگیریان لێ ناكەین".
"هه‌ست ده‌كه‌م تاكێكم له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردییدا"
(ڤیكتۆر سیماكۆڤ)، باسى له ساڵێكى ته‌مه‌نى خۆى كرد، له هه‌رێمى كوردستاندا و گوتى: "زیاتر لە ساڵێكە لە كوردستاندا دەژیم، من لێرە زۆر خۆشحاڵم و وا ھەست دەكەم تاكێكم لە ناو كۆمەڵگای كوردیدا، خۆشەویستییەكی زۆرم ھەیە بۆ گەلی كورد و زۆر نزیكم لێیانەوە، چونكە میللەتێكی كراوە و تێگەیشتوون و لەو ئەزموونەی لێرە ھەمە، بە یەكێك لە وڵاتە پێشكەوتووەكانی بەراورد دەكەم. ژیانم لە كوردستان و بیروبۆچوونم لە سەر كوردستان بەو جۆرەیە، پێش ئەوەشی وەك كۆنسووڵی گشتیی رووسیا لێرە دەستبەكار بم، چوار ساڵ لە وڵاتی فەلەستین كونسوڵی رووسیا بووم".




