٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایمقامى شنگال: یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ راست ناكه‌ن.. هێشتا شنگالیان چۆڵ نەكردووە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- قایمقامی شارۆچكەی شنگال دەڵێت، بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال، پلان و هاوكاریی نێودەو‌ڵەتیی پێویستە، چونكە 80 لە سەدی وێران بووە و هەوڵەكانیش بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامن. ڕوونیشی دەكاتەوە كە، یەپەگە و یەپەژە‌ تەنیا بە قسە دەڵێن دامودەستگا میرییەكان چۆڵ دەكەین، بەڵام قسەكانیان ڕاست نین.

 (مەحما خەلیل)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە دوای ئازادكردنی شنگال لە دەستی تیرۆریستانی داعش لەلایەن هێزی پیشمەرگەوە،‌ بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال هیچ نەكراوە، بەڵام هەوڵەكان بەردەوامن و پلان ئامادە كراوە، بێگومان پێویستیشە پلان و هاوكارییەكی نێودەوڵەتی هەبێت بۆ ئەوەی ئاوەدان بكرێتەوە و خەڵكی بگەرێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان، هەروەك (سەرۆك بارزانی) بەر لە دوو رۆژ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی دا كە، شنگال 80 لە سەدی وێران بووە و پێویستە پلان و هاریكارییەكی نێودەوڵەتی هەبێت تا شنگال ئاوەدان بكرێتەوە".

(خەلیل) گوتیشی: "لە رووی ئەمنییەوە شنگال لە بارو‌دۆخێكی زۆر باشدایە و هێزەكانی پێشمەرگەیش كۆنتڕۆڵێكی باشیان كردووە لەو سنوورە بۆ پاراستنی شنگال و، مەترسیی تیرۆریستانی داعشیان نەهێشتووە".

قایمقامی شنگال زیاتر گوتی: "یەپەگە و یەپەژە‌ لە ئاوەدانكردنەوە و چۆڵكردنی دامودەستگاكانی میریدا ئاستەنگمان بۆ دروست دەكەن، هەرچەندە بە قسە دەڵێن ئەو شوێنانە چۆڵ دەكەین، بەڵام بە كردەوە چۆڵی ناكەن و قسەكانیان ڕاست نین".

 

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار