٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەندامانی كورد لە لیژنەی دارایی، هەڵوێست وەردەگرن.. قبووڵ ناكەن پێشمه‌رگه‌ بێبەش بكرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ ئەندامانی كورد لە لیژنەی دارایی لەبارەی چەند كێشەیەكی تایبەت بە هەرێمی كوردستان لەنێو بوودجەی 2016ـی عێراقی فیدڕاڵ، لەگەڵ سەرۆكی لیژنەكەدا كۆ دەبنەوە و، هەڵوێستیان دەبێت.

(سەرحان ئەحمەد سلێڤانەیی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانـی راگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە وەكو هەر چوار ئەندامی كوردی نێو لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەگەڵ سەرۆكی لیژنەكەماندا كۆ دەبینەوە بۆ ئەوەی لەبارەی مافەكانی هەرێم لە بوودجەی 2016 و بەشەبوودجەی هێزەكانی پێشمەرگە كە بە یاسا بەشێكە لە هێزی عێراق، دابین بكرێت و قبووڵیش ناكەین بێبەش بكرێت و ناوی لە بوودجە دانەنرێت، ئەگینا هەڵوێست وەردەگرین و بڕیاری خۆمان دەبێت وەكو ئەندامانی كورد لە لیژنەی دارایی، چونكە سەرۆكی لیژنەی دارایی گوتی 3 لەسەد لە مووچەی فەرمانبەران دەبڕن و بۆ حەشدی شەعبی و ئاوارەكان تەرخانی دەكەن، بۆیە ئێمەیش داوامان كرد لەمە بەشی پێشمەرگەیش بدرێت".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق‌ گوتیشی: "هەر چوار ئەندامی كورد لە لیژنەی دارایی یەكهەڵوێستین لەبارەی بەش و مافی هەرێمی كوردستان لەنێو بوودجەی گشتیی 2016ـی عێراقی فیدڕاڵ.

(سلێڤانەیی) دەشڵێت: "150 پەرلەمانتار واژۆیان كۆ كردووە و داوا لە لیژنەی دارایی دەكەن كە 17 لە سەدی بوودجەی هەرێمی كوردستان نەمینێت لەنێو بوودجەدا، هەروەها بەشێك لەوان واژۆیان كۆ كردووەتەوە كە بۆ 13 لە سەد كەم بكرێتەوە، بەشێكی تریش داوا دەكەن كورد سەربەخۆ بێت لە فرۆشتنی نەوت، ئەمانەیش ئەو كەسانەن كە ناحەزی هەرێمی كوردستانن و ئەو داوایانە دەكەن، بۆیە ئەمڕۆ هەڵوێستمان دەبێت".

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار