سبه‌ى جووتیاران پاره‌كه‌یان وه‌رده‌گرن

دهۆك-KDP.info- جێگرى لیژنه‌ى گشتوكاڵ له‌ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك ده‌ڵێت، چووتیارانى سنوورى پارێزگاى دهۆك سبه‌ى ده‌توانن له بانكه‌كانى شارى دهۆك پاره‌ى گه‌نمه‌كانیان وه‌ربگرن.
(جه‌میله محه‌ممه‌د ئیسماعیل) جێگرى لیژنه‌ى كشتوكاڵ له‌ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانـى ڕایگەیاند: "سبه‌ى یه‌كشه‌ممه له سنوورى شارى دهۆك ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌ش كردنى پاره‌ى گه‌نمى جووتیاران له‌بانكه‌كان، به‌پێى ئه‌و چه‌كانه‌ى كه پێیان دراوه بۆ ساڵى 2015 ده‌بێت، چونكه ئى 2014 هێشتا ته‌واو نه‌بووه.
جێگرى لیژنه‌ى كشتوكاڵ له‌ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك ده‌شڵێت، ئه‌و چوتیارانه‌ى سه‌ر به سایلۆى روڤیا و شێخانن ده‌بێت سه‌ردانى بانكى گاره بكه‌ن له نێو سه‌نته‌رى شارى دهۆك بۆ وه‌رگرتنى پاره‌كانیان .
نه‌شوان به‌رزنجى




