مه‌كته‌بی سیاسی پارتى، یه‌كێتیى ئافره‌تان ئه‌و ده‌نگه زوڵاڵه بن كه 63 ساڵه ده‌دره‌وشێته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- مه‌كته‌بی سیاسی پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له (63)ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستاندا، ئومێده‌واره هه‌رده‌م پێشه‌نگ و پێشڕه‌وى بزووتنه‌وه‌ى ئافره‌تانى كوردستان بن بۆ به‌رجه‌سته‌كردن و به‌ده‌ستهێنانى گشت ماف و داخوازیه ره‌واكانیان و، ئه‌و ده‌نگه زوڵاڵ و راسته‌قینه‌یه بن، كه شه‌ست و سێ ساڵه ده‌دره‌وشێه‌وه و گه‌شه ده‌كات و په‌ره‌ده‌ستێنێ و له‌هه‌ر قۆناغ وسه‌رده‌مێكیشدا وه‌ڵامى واقیعیانه و گونجاوى خواست و ویسته‌كانى ئافره‌تان و كێشه ره‌واكانیانن.
ده‌قى په‌یامى پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
به‌ڕێز د. ڤیان سلێمان سكرتێرى یه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان..
به‌ڕێزان هه‌ڤاڵانى مه‌كته‌بى سكرتاریه‌ت و ئه‌نجوومه‌نى باڵا..
به‌بۆنه‌ى(63)هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕى دامه‌زراندنى یه‌كێتییه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان، یه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌كان و گشت ئه‌ندام و ئافره‌تانى كوردستان ده‌كه‌ین، هیوادارین هه‌میشه هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن له هه‌وڵ و كۆشش و كاروچالاكیه‌كانتان بۆ دابینكردنى گشت مافه‌كانتان له ئازادى و یه‌كسانى و به‌خته‌وه‌رى.
دامه‌زراندنى یه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان به‌ر له(63)ساڵ به پاڵپشتى و بڕیارى سه‌ركرده و رێبه‌رى نه‌ته‌وه‌ییمان ((بارزانى نه‌مر)) ، هه‌نگاوێگى گرنگ بوو بۆ سه‌رجه‌م توێژى ئافره‌تان و وه‌ك سه‌كۆیه‌كی بایه‌خدار و كاریگه‌ر توانى به‌و ته‌مه‌نه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ى رۆڵى دیار‌و به‌رچاوى خۆى شانبه‌شانى تێكۆشانى گه‌له‌كه‌مان و بزووتنه‌وه سیاسیه‌كه‌ى له گشت قۆناغ و شێوازه‌كانى خه‌بات و كۆڵنه‌دان دا ببێنێ و گه‌لێك ده‌سكه‌وتى به‌نرخیش به‌ده‌ست بێنێ.
ئاشكرایه توێژى به‌رفراوانى ئافره‌تان به‌پێی ئه‌و پانتایی وپێگه‌یه‌ى هه‌یانه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌رك وكارێكى چاره‌نووسسازیان له ئه‌ستۆدایه و سه‌نگ و كاریگه‌ریه‌كیشیان هه‌یه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و پێشكه‌وتن و بونیاتنانى ئاینده‌وه، له‌و رووه‌وه‌ش قوربانی زۆریان داوه و به‌رده‌وامیشن له‌و رێگایه‌دا، بۆیه رۆڵى به‌رپرسانه‌ى ئێوه‌و یه‌كێتیه‌كه‌تان زۆر گرنگ و بایه‌خداره، به‌تایبه‌تى له‌و قۆناغه چاره‌نوسسازه‌ى ئه‌مڕۆماندا شانبه‌شانى رۆڵه‌كانى گه‌له‌كه‌مان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌كان و په‌لامارو هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆریستان و دوژمنان و نه‌یارانمان و داكۆكیكردن و پاراستنى ئه‌و ئه‌زموونه و ده‌سكه‌وته‌كانمان و ده‌ربازبوون له‌و ئاسته‌نگ وكۆسپانه‌ى له‌ئارادان.
له‌م بۆنه‌یه‌دا پاڵپشتى و پشتیوانى به‌رده‌وامى خۆمان بۆ یه‌كێتیه‌كه‌تان و سه‌رجه‌م ئافره‌تانى كوردستان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و ئومێده‌وارین هه‌رده‌م پێشه‌نگ و پێشڕه‌وى بزووتنه‌وه‌ى ئافره‌تانى كوردستان بن بۆ به‌رجه‌سته‌كردن و به‌ده‌ستهێنانى گشت ماف و داخوازیه ره‌واكانیان، هه‌روه‌ها هه‌رده‌م ئه‌و ده‌نگه زوڵاڵ و راسته‌قینه‌یه بن، كه شه‌ست و سێ ساڵه ده‌دره‌وشێه‌وه و گه‌شه ده‌كات و په‌ره‌ده‌ستێنێ و له‌هه‌ر قۆناغ وسه‌رده‌مێكیشدا وه‌ڵامى واقیعیانه و گونجاوى خواست و ویسته‌كانى ئافره‌تان و كێشه ره‌واكانیانن.
سڵاو (63) ساڵ نه‌سره‌وتن تێكۆشانى پڕبه‌خششتان..
ئومێده‌وارین هه‌میشه به‌ره‌وپێش بچن و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن ..
مه‌كته‌بى سیاسى
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
11/12/2015




