٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی ناوخۆی په‌رله‌مان: بڵاوه‌پێكردنی چەكداری پەكەكە له‌ ناوچەكانی سلێمانی و هەڵەبجە نایاساییە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  ئەندامێكی لیژنەی لیژنەی ناوخۆ دەڵێ، بە هیچ شێوەیەك ناكرێ چەكداری لایەنێكی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بێنە ناو هەرێمەوە و، بە كه‌یفی خۆیان هەڵسوكەوت بكه‌ن و خەڵكییش ئەزیەت ببده‌ن؛ ئه‌مه‌ پرسێكی نایاساییە و لێپێچینەوە لەسەر ئەم بابەتە دەكرێت.

(نازم كەبیر هەركی) ئەندامی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان جەختی كردەوە: "ناكرێ نە هێزێكی وەكو حەشدی شەعبی و نە هێزیكی وەكو پەكەكە بێنە ناو خاكی هەرێمی كوردستانه‌وه‌ و بە دڵی خۆیشیان هەڵسوكەوت بكەن و كێشە دروست بكەن؛ ئەم كارەیان سەرپێچیكردنە بەرانبەر بە سەروەریی هەرێمی كوردستان و پێشێلكردنی یاساكانی هەرێمە. هەر لایەنێكیش ئاسانكاری بۆ ئەم هێزانەی دەرەوەی هەرێم دەكات بۆئەوەی بێنە خاكی هەرێمی كوردستانه‌وه‌، لێپچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت و  سزایش دەدرێن."

ئەو ئەندامەی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان راشیگەیاند: "ئێمە وەكو لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان، ئاگاداری هاتنی پەكەكەین بۆ ئەم ناوچانەی هەڵەبجە و سلێمانی و، لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە پەیوەندیداین بۆئەوەی رێكاری یاسایی بۆ ئەم بابەتە بگیرێتە بەر. چونكە ناكرێ هەر چەكدارێكی دەرەوەی هەرێم یان هێزێك كە لەژێر یاساكانی هەرێم نەبێت، بێنە خاكی هەرێمەوە و خەڵكییش ئەزیەت بده‌ن."

چەند رۆژێكە لە سنووری ناوچە شاخاوییەكانی هەورامان و هەڵەبجە، وه‌ك دەرەتوێ و گریانە و هاوار و شارباژێر، (پەكەكە) هێزی بڵاو كردووەتەوە و باج و سه‌رانه‌یش لە كۆڵبەرانی ناوچەكە وەردەگرن.

سەرباز واحد
 

هەواڵی پەیوەندیدار