٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانی ئەوروپا، ئامادەیی هەموو جۆرە پشتگیریه‌کى بۆ هەرێمی کوردستان راگەیاند

سەرچاوە: KDP.info
 
هه‌ولێر-KDP.info- نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا و جـیگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا، بارودۆخی سیاسی و سەربازی و مرۆڤی هەرێمی کوردستان و پێداویستیەکانی هەرێمی کوردستانیان خسته‌ به‌رباسه‌وه‌ و  (ریچارد چارنێکی) هاوسۆزی و پشتگیری خۆی بۆ گەلی کوردستان دوپاتکردەوە و ئامادەیی خۆی راگەیاند، بۆ هەموو جۆرە پشتگیریک بۆ هەرێمی کوردستان.
 
 (دلاوەر ئاژگەیی) نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا به‌ هاورێیەتی (زانا کوردە) سەردانی پەرلەمانی ئەوروپای کرد و لە لایەن (ریچارد چارنێکی) جـیگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا پێشوازیان لێوەکرا، لە میانەی دیدارەکەدا باسیان لە بارودۆخی سیاسی و سەربازی و مرۆڤی هەرێمی کوردستان کرا  و پێداویستیەکانی هەرێمی کوردستان خرانە روو ( چارنێکی) هاوسۆزی و پشتگیری خۆی بۆ گەلی کوردستان دوپاتکردەوە و ئامادەیی خۆی راگەیاند، بۆ هەموو جۆرە پشتگیریک بۆ هەرێمی کوردستان.
 
لە تەوەرێکی تری دیدارەکەدا سەردانی (سەرۆک بارزانی) و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا  تاوتۆ کرا و سەردانەکە بە سەردانێکی سەرکەوتوو سەیر کرا. لە بەشێکی تری دیدارەکە شاندی نوێنەرایەتی داوای لە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا کرد هەوڵەکانی بخاتە کار بۆ کۆ کردنەوەی پشتگیری ئەوروپی بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی شەنگال.
 

هەواڵی پەیوەندیدار