بنكەیەكی داعش خاپوور كرا

خازر-KDP.info- فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی رایگەیاند، بنكەیەكی تیرۆریستانی داعش لە گوندێكی میحوەری خازر لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانەوە بۆردوومان كرا و بە تەواوی خاپوور كراوە.
سەعات 11:35 خولەكی ئەمڕۆ هەینی، لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانەوە بنكەیەكی تیرۆریستانی داعش لە گوندی تەلئەسوەدی سەر بە میحوەری خازر، كرایە ئامانج و وێران كرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست فەرماندە مەیدانییەكانی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی لەو میحوەرە كەوتوون، دوو جار لەسەر یەك فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان ئەو بنەكەیەیان بۆردوومان كردووە كە لە ئەنجامدا وێڕای خاپووركردنی بنكەكە، سەرجەم تیرۆریستەكانی ناویشی كوژراون.




