٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"4 هه‌زار خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سنونێ"

سەرچاوە: KDP.info
شارۆچكه‌ی شنگال.فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

شەنگال-KDP.info- قایمقامی قەزای شنگال دەڵێ، 4 هه‌زار خێزانی ئاواره‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سنونێ و ئه‌گه‌ر خزمه‌تگوزاریش به‌رده‌ستبێ ئه‌وا 70 له‌سه‌دی شنگالییه‌كانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ نێو شنگال.

(مەحما خەلیل) قایمقامی قەزای شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەگەر بێت و وەزعی خوێندن و بنكەی تەندروستی و ئاو كارەبا شارەوانی لە شەنگال باش بێتەوە و یەپەگە و پەكەكە كێشە نەنێنەوە، ئەوا خەڵكی ئاوارەی شنگال، سەداحەفتا زیاتریشیان گورجێ دەگەڕێنەوە."

قایمقامی قەزای شنگال ڕاشیگەیاند: "تائێستا زیاتر لە 4هەزار خێزانە ئاوارە گەڕاونەتەوە ناحیەی سنوونێ، بەڵام لە سەنتەری شەنگال تا ئێستا خزمەتگوزاریەكی ئەوتۆ بەردەست نییە؛ سەرەڕای ئەوەش تائێستا کۆمەڵە خێزان گەڕاونەتەوە شنگال."
سەرباز واحید
 

هەواڵی پەیوەندیدار