٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"11 گومانلێكراوی دی ده‌ستگیركران "

سەرچاوە: KDP.info
دیمه‌نێكی ده‌ستگیكردنی تاوانباران له‌ گه‌ڕه‌كی ساحه‌ته‌یرانی كه‌ركووك.ئه‌مڕۆ

كه‌ركووك-KDP.info-  له‌ هه‌ڵمه‌تێكى هێزه‌كانى پۆلیسدا له‌ كه‌ركووك 11 گومانلێكرا و ده‌ستگیر كران.

سه‌رچاوه‌یه‌كى پۆلیس له‌ كه‌ركووك رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانى پۆلیسى ئاماده‌ هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ڕان و پشكنینیان له‌ گه‌ڕه‌كى ساحه‌ته‌یه‌ران له‌نێو شارى كه‌ركووكدا ئه‌نجام دا و 11 گومانلێكراو ده‌ستگیر كران كه‌ خه‌ڵكى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى عێراق  بوون و به‌هۆی پێوه‌ندیكردنیان به‌ گروپه‌ تیرۆریستیه‌كانه‌وه‌ راپێچی لێكۆڵینه‌وه‌ كران.

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌تی پۆلیسی ناو كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ردا ناوبه‌ناو گومانلێكراو ده‌ستگیرده‌كرێن ئه‌مه‌یش به‌مه‌به‌ستی زیاتر سه‌قامگیركردنی شاری كه‌ركووكه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار