٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیسی هەولێر دوو باندی دزیكردنی دەستگیر كرد

سەرچاوە: KDP.info
پۆلیسی هه‌ولێر.فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

هه‌ولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستگیركردنی دوو باندی دزیكردنی ڕاگەیاند كە لە هەولێر و دەوروبەریدا چەند دزییەكیان كردووە.

لەو بارەیەوە، نەقیب هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ئاشكرای كرد، لە ماوەی ڕابردوودا دوو باندی دزیكردنیان قۆڵبەست كردووە كە لە چەند تاوانێكی دزیكردن لە هەولێر و دەوروبەری، تێوەگلاون.
هۆگر عەزیز ڕوونیشی كردەوە، هەردوو باندەكە لە شەش تۆمەتبار پێك هاتوون و بەم زووانە زانیاریی زیاتر سەبارەت بە ناسنامەی تۆمەتباران و چۆنیەتیی دزیكردنەكان بۆ میدیاكان دەخەنە ڕوو.
ئومێد بابان

هەواڵی پەیوەندیدار