٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

ئەمڕۆ، بارزانی له‌گه‌ڵ شاندی هه‌ده‌په‌ و پارتەكانی دیكەی كوردی لە توركیادا كۆ ده‌بێته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  وا بڕیارە سەعات چواری ئێوارەی ئەمڕۆ بە كاتی هەولێر، سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی) لەگەڵ شاندی هەدەپەدا كۆ ببێتەوە.

شاندی هەدەپە پێك‌دێت لە هەریەك لە هاوسەرۆكی هەدەپە (فیگەن یوكسێكداغ)، پەرلەمانتاران (لەیلا زانا)، (دەنگیر میر مەهمەت فرات)، (عوسمان بایدەمیر) و (نەزمی گیور).
هەروەها بڕیارە (بارزانی) لەگەڵ نوێنەری پارتەكانی دیكەی كوردی لە توركیا كۆ ببێتەوە.
هەروەک بڕیاریش بوو یەكەم دیداری ئەمڕۆی (بارزانی) لە ئانکارا، لەگەڵ وەزیری بەرگریی (توركیا عیسمەت یڵماز)ـدا دەستی پێکرد.

ئانادۆڵو

هەواڵی پەیوەندیدار