٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"سەرۆك بارزانی رۆڵێكی مەزنی لە لێکنزیككردنەوەی جیاوازییەكانی وڵاتان لەبارەی تیرۆریستانەوە هەیە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  چاودێرێكی سیاسی دەڵێت، رۆڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆریستانی داعشدا ئێجگار كاریگەرە، بۆیە ڕۆڵێكی مەزنی لە لێكنزیككردنەوەی بۆچوونە جیاوازەكانی وڵاتان لەبارەی گرووپە تیرۆرستییەكان لە ناوچەكەدا، هەیە.

(د. ساڵح مەلا عومەر) چاودێری سیاسی و مامۆستای زانكۆ، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەگەر لە سەردانی (سەرۆك بارزانی) بۆ توركیا ورد بینەوە، گرینگییەكی ئێجگار زۆری هەیە، چونكە هەرێمی كوردستان ئێستا لە دژی تیرۆریستانی داعش شەڕ دەكات و پێویستی بە هاوكاریی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان هەیە، ئێستایش دەتوانین بڵێین بە گشتی لە ناوچەكەدا جۆرە پێناسەیەك لەبارەی گرووپە تیرۆریستییەكانەوە هەیە و ئەمەیش بووەتە كێشەیەك، بۆیە هێزی پێشمەرگەیش تاكە هێزە كە رۆڵی سەرەكیی لە شەڕی دژی داعشدا دەبینێ، لەبەر ئەوە سەردانەكە گرینگیی خۆی هەیە بۆ ئەوەی توركیا زیاتر هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكات".

(ساڵح مەلا عومەر) گوتیشی: "سەردانی (سەرۆك بارزانی) دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو ناكۆكییەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەلایەن وڵاتانەوە هەیە، كەمتر بێتەوە و هەموو وڵاتانی هەرێمی و جیهانی بە شێوەیەكی جیددیتر ڕووبەڕووی گرووپە تیرۆریستییەكان ببنەوە".

ئەوەیشی خستە ڕوو كە، رۆڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆریستانی داعشدا لەسەر ئاستی هەرێمی و جیهانیدا ئێجگار كاریگەرە، بۆیە بێگومان ئەمەیش گاریگەریی دەبێت لەسەر نزیكبوونەوەی بۆچوونە جیاوازەكانی وڵاتان لەبارەی گرووپی تیرۆریستیی داعشەوە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار