هه‌وڵێكی دیكه بۆ خه‌رجكردنی پاره‌ی جوتیارن ده‌درێ

بەغدا -KDP.info-ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایده‌گه‌یێنێت، وه‌زیری بازرگانی عێراق له هه‌وڵدایه بڕه پاره‌یه‌ك بدات و بڕێکی زۆریشی بۆ جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه بكات.
(د. ئه‌شواق جاف) ئەندامە كوردی فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "باسی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانم له‌گەڵ وه‌زیری بازرگانی عێراقدا كرد، وه‌زیر دەڵێ جارێ پارە نادرێ. ساڵی 2014 ئه‌وان 924ملیار دینار قه‌رزاری جووتیارانن، ساڵی 2015 ترلیۆنێک‌و680ملیاریان داوە و، 140ملیار دیناریان ماوه بیدەن؛ له هه‌وڵدامە له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، پاره ته‌رخان بكرێت بۆ جووتیاران."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی: "وه‌زیری بارزگانیی عێراق پێمی گوت هه‌موو هه‌وڵی خۆم ده‌ده‌م له‌و پاره‌ی کە دەدرێت، به‌شی زۆری بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه بكه‌ین، چونكه هیچمان نه‌ناردووه له‌و 500ملیاره‌ی پێشتر بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق ڕه‌وانه كراوه."
(جاف) دەیشڵێ: "زووزوو بە بیری وه‌زیری بازرگانیدا دەهێنمەوە و، لەسەر هەست دەبم، تا بەشکەم بتوانین ئه‌و مافه‌ی جووتیاران بدرێت پێیان."
نەشوان بەرزنجی




