كوردانی شهبهك دهڵێن ناچینهوه سهر ئیدارهی مووسڵ

بهغدا-KDP.info- نوێنەری کۆتای شەبەک لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، ئێستا ماددەی 140 جێبەجێ کراوە و ناوچەکانی ئێمەیش بەشێکن لە هەرێمی کوردستان، ئێمەی کوردی شەبەک ئیتر ناگەڕێینەوە سەر ئیدارەی مووسڵ.
(سالم جومعە) نوێنەری کۆتای شەبەک لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئێمە 450هەزار کوردی شەبەک هەین، زۆربەمان لە سنووری بەرتلە و تلکێف و 56 گوندی دەوروبەری مووسڵدا دەژین، لە ساڵی 2003 تا ئێستا 1382 شەهیدمان داوە، لەگەڵ ئەوەی 208 کوردی شەبەک لەلایەن تیرۆرستانی داعش ڕفێندراون و تاکو ئێستا چارەنووسیان دیار نییە."
گوتیشی: ناوچەکانی ئێمە دەکەونە سنووری ماددەی 140، ئێستا ئەو ماددەیە جێبەجێ کراوە و ناوچەکانی ئێمە بەشێکن لە هەرێمی کوردستان، ئێمەی کوردانی شەبەک ئیتر ناگەڕێینەوە سەر ئیدارەی مووسڵ، چونکە ئێمە کوردین و خەڵکی هەرێمی کوردستانین، هەروەها ڕێگە نادەین کەس مزایەدەمان پێوە بکات، ئەمڕۆ 80% کە کوردانی ئێمە ئاوارە بوونە لە هەرێمی کوردستاندا دەژین، هەتا ئەوانەی لە باشووری عێراق بوون، ئەوانیش هاتوونەتەوە هەرێمی کوردستان، تەنیا چەند خێزانێک ماون، ئەوانیش بە هەوڵ و ماندوبوونی (سەرۆک بارزانی) دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
ڕابین شێروانی




