٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"له‌ترسی په‌كه‌كه‌ ناگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان"

سەرچاوە: KDP.info
دیمه‌نی وێرانكاری گوندێك به‌هۆی خۆحه‌شاردانی په‌كه‌كه‌ له‌گونده‌كه‌دا.فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

سۆران-KDP.info- ماوەیەک لەمەوبەر خەڵکی گوندی زارگەلی و بۆکریسکان لەبەر شەڕی پەکەکە و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، زیانێکی زۆریان کرد؛ بەڕێوەبەری شارەدێی وەرتێ، دەڵێ: زیاتر لە 55 خێزانی ئەو دوو گوندە، لە ترسی پەکەکە و بۆردومانەکانەکانی تورکیا ناوێرن بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.

نەقیب (سامان محەمەد) بەڕێوەبەری شارەدێی وەرتێ، سەر بە شارۆچکەی ڕواندز بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەگەرچی حکوومەتی هەرێم هەموو خزمەتگوزارییەکی بۆ گوندی زارگەلی دابین کردووە و هەموو ئەو پرۆژانەی خراپ ببوون، نۆژەن کراونەتەوە، بەڵام لە ٤٥ سەر خێزانەکەی خەڵکی گوندی زارگەلی، لەبەر پەکەکە هیچ کامێکیان نەگەڕاونەتەوە؛ لە ترسی پەکەکەدا کەس ناوێرێت بگەڕێتەوە و هەموویان ئاوارەی ڕواندز و ناوچەکانی دیکە بوونە، هەروەها زیاتر لە 10 خێزانی گوندی بۆکریسکانیش لە ترسی فڕۆکەی تورکیا ناوێرن بگەڕێنەوە گوندەکەیان."
گوتیشی: "ئەگەر بێت و پەکەکە ئەو گوندانە چۆڵ بکات، ئەوا هاووڵاتیان دەگەڕێنەوە، کە بەردەوام هاووڵاتیانی ئەو دوو گوندە داوا دەکەن پەکەکە گوندەکانیان چۆڵ بکات بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان، بەڵام پەکەکە گوێ بە قسەی خەڵکی ئەو گوندانە نادات و  لە هەموو ئەو ناوچانە بنکە و بارەگایان داناوە."

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار