وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌ڵمانیا: پێشمه‌رگه شایه‌نى پشتیوانین.. تاكۆتایى پشتیوانیان ده‌بین

ئه‌ڵمانیا-KDP.info- جێگرى سه‌رۆكى لاوانى دیمو‌كراتى جیهان رایگه‌یاند، (ئۆرسۆلا فۆن دیر لین) وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌ڵمانیا به ڵێنیدا، چۆن له‌سه‌ره‌تادا پشتیوانی‌یان له هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كردووه ، ئێستاش و تاكۆتایى هاوكارى و پشتیوانیان ده‌بن، چونكه پێشمه‌رگه شایه‌نى پشتیوانین.
(فه‌لاح حه‌سه‌ن) جێگرى سه‌رۆكى لاوانى دیمو‌كراتى جیهان، به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند: له په‌راوێزى كۆنفرانسى لاوانى ئه‌ڵمانیا له شارى هامبۆرگ، له‌گه‌ڵ (ئۆرسۆلا فۆن دیر لین) به‌یه‌ك گه‌یشتن، له‌و دیداره‌دا له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌ڵمانیا له‌به‌رده‌م مێدیاكانى ئه‌ڵمانیا و جیهان داوام لێ‌كرد به‌رده‌وام بن له پشتیوانى كردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، له وه‌ڵامى ئه‌وه‌دا خاتوو (ئۆرسۆلا) گوتى:"چۆن له‌سه‌ره‌تادا پشتیوانیمان له پێشمه‌رگه كرد، ئێستاش و تاكۆتایى هاوكارى و پشتیوانیان ده‌كه‌ین ، چونكه ئه‌وان شایه‌نى پشتیوانین .
(فه‌لاح حه‌سه‌ن) گوتیشى: "له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌ڵمانیا باسم له هاوكارى كردنى زیاترى ئه‌و په‌نابه‌رانه كرد كه له ترسى تیرۆر ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه كه ئه‌ركى مرۆڤایه‌تى هه‌موو لایه‌كه نه‌وه‌ك به‌ته‌نیا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
كارزان حه‌یده‌ر




