شوێنى چه‌كى قورسى داعش وێران کرا

هەولێر-KDP.inf- راگه‌یاندنى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى ڕایگەیاند، شوێنێكى تیرۆریستانى داعش به چڕی بۆردوومان کرا و وێڕاى خاپووركردنى، ژامرەیەکی زۆریش تیرۆریستی داعش كوژران.
سەعات 12:40 خوله‌كى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، شوێنى چه‌كى قورسى تیرۆریستانى داعشانیان له گوندى حه‌له‌بییه-رۆژهه‌ڵاتى دووڕێیانى ئاسكى مووسڵ- سه‌ر به میحوه‌رى رۆژئاواى دیجله، بوو بە ئامانجی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان و، وێرانیان كرد.
به‌پێى زانیارییەکانى فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى له‌و میحوه‌ره، له ئه‌نجامى ئه‌و بۆردوومانه‌دا، وێڕاى خاپووربوونى شوێنى چه‌كه قورسه‌كانى داعش، چه‌ندین كوژراو و برینداریشیان هه‌بووه.




