٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەماندا، داواكارییەكانی شنگال دەخرێنە دەنگدانەوە

سەرچاوە: KDP.info
سەردانی شاندی پەرلەمانی کوردستان بۆ شارۆچکەی شنگال. دوێنێ

شنگال-KDP.info-  قایمقامی شارۆچكەی شنگال دەڵێت، پەرلەمانی كوردستان بەڵێنی داوە كە لە یەكەم كۆبوونەوەیدا، داواكارییەكانی ئەوان دەخەنە دەنگدانەوە بۆ پەسەندكردنیان.

(مەحما خەلیل)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، بە بەردەوامی شاندی جیاجیا سەردانی شنگال دەكەن و، دوێنێیش شاندێكی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە سەردانی ئەوانیان كردووە و، ئەوانیش كۆمەڵێك داواكارییان خسووەتە بەردەمیان، لەوانە كۆمەڵكوژیی كوردانی ئێزدی وەكو جینۆساید بناسرێت، كچ و ژنانی ئێزدی لەدەست داعش رزگارب كرێن و قوربانیانیش وەكو شەهید هەژمار بكرێن، كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی و سندووقێكی نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال دابنرێت، چونكە شنگال وێران بووە و پێویستی بەئاوەدانكردنەوە هەیە، جگە لەوەیش، قەرەبووی مادی و مەعنەویی قوربانیان بكرێتەوە.


(خەلیل) گوتیشی، شاندی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بەڵێنیان داوە كە لە كاتی دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی پەرلەماندا، لە یەكەم كۆبوونەوەدا داواكارییەكانی ئەوان بخرێنە دەنگدانەوە و پەسەند بكرێن.


ڕوونیشی كردەوە كە، "ئێمە لەگەڵ ئەوەداین لەجیاتی ئاوەدانكردنەوەی شنگال، باشتر وایە شنگالێكی نوێ دروست بكرێت و ئەوەی ئێستایش بكرێتە مۆزەخانە بۆ ئەوەی خەڵك سەردانی بكات، چونكە تەنیا خاوێنكردنەوەی ئەو شارۆچكەیە پارەیەكی ئێجگار زۆری دەوێت، بۆیە باشترە شنگالێكی نوێ بنیات بنرێت".


بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار