٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كوردانی ئێزدی ڕۆڵی دەزگای بارزانی بەرز دەنرخێنن

سەرچاوە: KDP.info
دیمەنی یەکێک لە کاروانی کۆمەکەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ سەر چیای شنگال. ئەرشیڤ

شنگال-KDP.info-  نوێنەری كوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، دوای ئازادكردنی شنگال زیاتر لە هەزار خێزان گەڕاونەتەوە سەر چیای شنگال و شارەدێی سنوونێ، رۆژ بە رۆژیش ئەو ژمارەیە روو لە زیاد بوونە، هەروەها هەموو كوردانی ئێزدی سوپاسی دەزگای بارزانی دەكەن كە لقێكی خۆیان لەسەر چیاكە كردووەتەوە و بە شەو و رۆژ خزمەتی ئاوارەكان دەكەن.

(شێخ شامۆ)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، دوای ڕزگاركردنی شنگال لەلایەن هێزی پێشمەرگە بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی (سەرۆك بارزانی)، ئاوارەكان بەرەبەرە دەگەڕێنەوە، بە تایبەتی بۆ سەر چیای شنگال و شارەدێی سنوونێ كە زیاتر لە هەزار خێزان گەڕاونەتەوە ئەو ناوچانە، رۆژ بە رۆژیش ئەو ژمارەبە ڕو لە زیادبوونە.

گوتیشی، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمدا بەردەوام هاوكاریی ئاوارەكان دەكات، بە تایبەتی ئەوانەی لەسەر چیای شنگالن، كردنەوەی لقێكی دەزگای خێرخوازیی بارزانییش لەسەر چیای شنگال، جێگەی خۆشحاڵیی هەموو كوردانی ئێزدییە، چونكە بەردەوام هاوكاریی ئاوارەكان دەكات و، ڕەوشی ئاوارەكان لەو زستانە ساردەدا زۆر باش بووە، بۆیە ئەوە هەنگاوێكی پیرۆز بوو و مادام دەزگای بارزانی لەوێیە، ئاوارەكان پێویستییان بە هیچ نابێت.

رابین شێروانی  
 

هەواڵی پەیوەندیدار