له ئه‌ورووپا، ئاڵاى كوردستان ده‌كرێته پولى پۆسته

برۆكسل-KDP.info- نوێنه‌رایه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له یه‌كێتیى ئه‌ورووپا، بۆ نامه و پۆسته‌كانى خۆى به‌لژیكا و ته‌واوى ئه‌ورووپا، پولێك به كار دێنێ كه ئاڵاى كوردستانه.
(دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یى) نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له یه‌كێتیى ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند: "دوای به‌دواداچوونمان له به‌لژیكا، بۆمان ده‌ركه‌وت كه ده‌كرێت له فه‌رمانگه‌ى پۆست داوا بكه‌ی پولێكت بۆ چاپ بكه‌ن كه وێنه‌یه‌كی به دڵی خۆتى له‌سه‌ر بێت، به‌ڵام ئه‌مه له كاتێكدایه كه فه‌رمانگه‌ى پۆست په‌سه‌ندی ده‌كات.
(ئاژگه‌یى) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیمۆكراتی كوردستانی گوتیشی: "بیرمان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وه هه‌لێكى باشه بۆ دروستكردنی پولێك به ئاڵای كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا بۆ ناوه‌وه‌ی به‌لژیكا و ته‌واوی ئه‌ورووپا نامه‌كانمان به پولێك ڕه‌وانه بكه‌ین كه ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ره و ئیستا ئێمه ئه‌و پوله به كار دێنین.''
نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له یه‌كێتیى ئه‌ورووپا هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: "مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی ئێمه له دروستكردنى ئه‌و پوله به ئاڵاى كوردستانه‌وه، ناساندنی زیاتری ئاڵای نه‌ته‌وه‌ییمان بوو له ناوه‌نده‌كانی ئه‌ورووپا، هه‌روها له كاتی سه‌ردانی شاندی فه‌رمیی ئه‌ورووپایی و كوردستانیدا وه‌كو دیارى پێشكه‌شیان ده‌كه‌ین.
كارزان حه‌یده‌ر




