ئێمینكی: ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شنگال، پێویستى به كۆششی نێوده‌وڵه‌تى و كۆنفرانسێكى به‌رفراوان هه‌یه

دهۆك-KDP.info- جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان(جه‌عفه‌ر ئێمینكی) رایگه‌یاند، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شنگال، پێویستى به كۆششی نێوده‌وڵه‌تى و كۆنفرانسێكى به‌رفراوان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به تواناى نێوخۆیی و هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دان بكرێته‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌ی (ئێمینكی) له چوارچێوه‌ی سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا بوو كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بۆ ده‌ڤه‌ری شنگال كه شاندێكى باڵاى په‌رله‌مانى كوردستان یاروه‌یی ده‌كرد.
سه‌ره‌تای لێدوانی جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، به ناوى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانه‌وه پیرۆزبایی خه‌ڵكى كوردستانى به‌بۆنه‌ى ئازاكردنى شنگال له (سه‌رۆك بارزانى) و خه‌ڵكى شنگال و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هه‌موو ئازادیخوازێك كرد؛ پاشان ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى خسته روو كه بۆ ئه‌وه‌یه به هه‌موو توانایه‌ك هه‌وڵ بده‌ن و درێغى نه‌كه‌ن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شنگال، چونكه به هۆى ئه‌و داگیركارییه‌ى داعشه‌وه ته‌واوى شاره‌كه خاپوور كراوه و، گوتی كه ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵێك بدرێ بۆ سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی.
هاوكات پشتیوانیی په‌رله‌مانی كوردستانی بۆ هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕی و گوتی، پێش ئه‌م سه‌ردانه‌ش، لیژنه‌كانى په‌رله‌مان سه‌ردانیان كردوون و راپۆرتى خۆیان ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێ و بریارى پێویستى له‌باره‌وه بدرێ؛ چونكه ئه‌و ئازاره زۆره‌ى خه‌ڵكى شنگال و خوشك و برا ئێزدییه‌كان له هه‌موو روویێكه‌وه كه ته‌نانه‌ت رووبه‌رووى جینۆساید بوونه‌وه، شایسته‌ى ئه‌وه‌یه ئاوڕى پێویستیان لێ بدرێته‌وه و گیانى پێكه‌وه‌ژیانى شنگالییه‌كان به ته‌واوى پێكهاته و ئایین و نه‌ته‌وه‌كانى وه‌ك خۆى بپارێزرێ و گه‌شه‌ى پێ بدرێ.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه قائیمقامى شنگال، به ناوی خه‌ڵكى شنگاله‌وه داوای كرد شنگال بكرێته پارێزگا و سه‌ر به هه‌رێمى كوردستان بێت، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام كار بۆ ئازادكردنى ئه‌و خوشك و دایكانه بكرێ كه هێشتا له‌ژێر ده‌ستى داعشدان و، گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانیش به شێوه‌ى زانستیانه هه‌ڵ بدرێنه‌وه.
(مه‌حما خه‌لیل) هاوكات داواكارییه‌كى هه‌شت خاڵى پێشكه‌شی جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كرد و، (ئێمینكی)یش به‌ڵێنى دا له‌گه‌ڵ ده‌زگا و دامه‌زراوه باڵاكانى هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو رووێكه‌وه كارى له‌سه‌ر بكه‌ن، تا ژیان و ژیار بۆ شنگال بگه‌رێته‌وه.
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یدا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌ردانى هه‌ریه‌ك له لقى 17ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و مه‌ڵبه‌ندى شنگالى یه‌كێتیی نیشتمانى كوردستان كرد و له‌لایه‌ن به‌رپرسی لق و كارگێرانى مه‌ڵبه‌ند و لقى شنگال پێشوازییان لێ كرا، له هه‌ردوو دیداره‌كه‌دا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنى هێزى پێشمه‌رگه و ئازادكردنى شنگال كرا و ره‌وشی دواى ئازادكردنى ناوچه‌كه خرایه به‌ر باس و لێدوان.
هه‌ر له‌به‌رده‌وامى سه‌ردانه‌كه‌یاندا، شاندى باڵاى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى میحوه‌رى رۆژئاواى دیجله‌یان كرد و، له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له (سیهاد بارزانى) و (فه‌ریق عه‌لى-زه‌عیم عه‌لی) و (فه‌ریق نه‌جمه‌دین) و فه‌رمانده (شێخ عه‌لى) و (سه‌ربه‌ست له‌زگین) پێشوازییان لێكرا
له‌وێدا جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان خۆشحاڵیى شانده‌كه‌ى به دیدارى هێزى پێشمه‌رگه و فه‌رمانده باڵاكان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه، پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به سه‌رپه‌رشتیى راسته‌وخۆى (سه‌رۆك بارزانى)، توانییان دووباره ئه‌وه بسه‌لمێنن كه پارێزه‌رى خاكى كوردستانن و لێناگه‌ڕێن دوژمنان خاكمان داگیر بكه‌ن.
دواتر له‌لایه‌ن (فه‌ریق عه‌لى)یه‌وه، پوخته‌یه‌ك له‌باره‌ى چۆنیه‌تیى نه‌خشه‌ى رزگاركردنه‌وه‌ى شنگال له‌لایه‌ن هێزى پێشمه‌رگه به سه‌رپه‌رشتى (سه‌رۆك بارزانى) و هاوكاریى هێزى هاوپه‌یمانان بۆ شانده‌كه باس كرا و، دووپات كرایه‌وه، پێشمه‌رگه به ئه‌ركى سه‌رشانى ده‌زانێ پارێزگارى له خاكه‌كه‌ى بكات و پێویسته دواى ئازادكردنى هه‌ر ناوچه‌یه‌كیش به هه‌موو توانایه‌ك هه‌وڵى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى بدرێ.
هه‌ر له‌میانى سه‌ردانه‌كه‌دا شاندى باڵاى په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌نگه‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌یان له سێڕێیانى گردعوزێر به‌سه‌ر كرده‌وه و ده‌ستخۆشییان له هێزى پێشمه‌رگه و فه‌رمانده مه‌یدانیه‌كانى ناوچه‌كه كرد.








