٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خورماتوو.. توركمان بازگە و سەنگەر ئامادە دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

گەرمیان-KDP.info-  گرژی و ئاڵۆزییەكانی خورماتوو تا دێت فراوانتر دەبێت و، بە گوتەی سەرچاوەیەك، توركمانەكان بازگە و سەنگەریان لە سەربانی چەند ماڵ و بارەگایەكی خۆیان لێداون؛ ئەمەش وەك خۆ ئامادەكردن بۆ جەنگ. لایەنی كوردیش لە ناوچەکە هەموو دانوستان و كۆبونەوەكان هەڵدەپەسێرێت.

بەرێوەبەری ئاسایشی خورماتوو (رائید فارووق ئەحمەد) تایبەت بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: چەند رۆژێكە توركمانەكانی خورماتوو لە گەڕەكی سەربازیی ناوچەكە، بازگەی پشكنینیان داناوە و هەروەها لە سەربانی خانوو و چەند بارەگایەكی خۆیان سەنگەریان لێداوە، ئەمەش وەك خۆ ئامادەكردن بۆ جەنگ."

(رائید فارووق) گوتیشی، "لە بەرانبەر ئەم هەڵسوكەوتە و هەروەها پابەندنەبوونی چەكدارانی حەشدی‌شەعبی بە بڕیارەكانی كۆبوونەوە هاوبەشەكان كە لە ماوەی رابردوودا بۆ هێوركردنەوەی ناوچەكە دەركران، لە ئێستا كورد هەموو گفتوگۆ و كۆبوونەوە و دانوستانێكی لەگەڵ چەكدارانی حەشد و لایەنی توركمانی هەڵپەساردووە."

ئەو روونی كردەوە، کە بڕیار بووە دوێنێ‌ سێشەممە كۆبوونەوەیەكی دیكە ئەنجام بدرایە، بەڵام لایەنی كوردی ئامادە نەبووە كۆبوونەوە بكات تا ئەو كاتەی پابەند دەبن بە خاڵەكانی كۆبونەوەكانی پێشوو.

سیروان ‌حەسەن
 

هەواڵی پەیوەندیدار