چه‌ندین حه‌شارگه و تونێلی تیرۆریستان له میحوه‌ری ڕۆژئاوای کەرکووك، به‌سه‌ر تیرۆریستان‌دا ڕووخێندران

كه‌ركووك-KDP.info- فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیارییه‌كانی فه‌رمانده‌ییی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك، هه‌رچی تونێل و حه‌شارگه‌ی داعشانه له سنووره‌كه به‌سه‌ر تیرۆریستان‌دا بڕووخێنن.
به‌رپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك(د.كه‌مال كه‌ركووكی)، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیمۆكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، ئاسمانه هێرشه‌كان له سه‌عات یازده و 15 خووله‌كه‌وه ئه‌نجام دران و تا دوده‌ی نیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام بوو؛ هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و تونێل و حه‌شارگانه بوو كه تیرۆریستان له نزیك پڕۆژه‌ی ئاوی گوندی(بوتمه)ی ناسراو به (ناظمی) بوون.
(كه‌ركووكی) هه‌روه‌ها گوتی، هه‌ڵبه‌ته هێرشه‌كانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی ئێمه ئه‌نجام دران و، دیاره كه دوای وەرگرتنی زانیاریی تەواو و دروست دەربارەی شوێن و جۆری تونێل و حشارگەکان، ژووری عەمەلیاتمان لێیان ئاگادار كرده‌وه و، به ته‌واوی ئامانجه‌كانیان پێكان.
ده‌رباره‌ی زیانی تیرۆریستانش ده‌ڵێ، به‌پێی زانیارییه‌كانمان، ته‌واوی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی ه‌لو شوێنانه خۆیان هه‌شار دابوو، ئه‌وی كوژرا، ده‌نا بریندار بووه.




