پێوه‌ست به كه‌ركووكه.. كه چووینه‌وه به‌غدا گشت وه‌زیره‌كان بانگ دەکەینە په‌رله‌مان

به‌غدا -KDP.info- په‌رله‌مانتارێك ده‌ڵێ كه چووینه‌وه به‌غدا پێوه‌ست به پرسی كه‌ركووك له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كاندا كۆ ده‌بینه‌وه.
ئه‌ندازیار (ئه‌میره عه‌بدولكه‌ریم) ئەندامە كوردی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانی ڕاگەیاند: "گشت ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌كانى پارێزگاى كه‌ركووك له كوتله جیاجیاكان دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پارێزگار كۆ بووینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كێشه‌یه‌كى زۆر هه‌یه له سه‌رووى ئه‌و كێشانه‌ش وه‌زاره‌ته‌كانى حكوومه‌تى عیراق هاوكار نین له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانى كه‌ركووكدا و، بەبێ پرسی ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك وه‌ربگرن، به‌رپرس و به‌ڕێوبه‌ره‌كان ده‌گۆڕن. له په‌رله‌مانى عێراقیشدا یاسایه‌ك پەسند کرابوو تا ده‌سه‌ڵاتى هه‌شت وه‌زاره‌ت بدرێت به پارێزگاكان، به‌ڵام بە كه‌ركووكیان نه‌دراوه! له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى تێدا نه‌كراوه. پاشانیش بەغدا مووچه‌ى پۆلیسى شارى كه‌ركووكی بڕیوە!"
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نووێنه‌رانى عێراق دەیشڵێ: "په‌رله‌مانتارانى شارى كه‌ركووك بڕیارمان داوە کە گەڕاینەوە بۆ به‌غدا، وه‌زیرى ئاووئاوه‌رۆ و، هیی نیشته‌جێبوون و، هیی وه‌رزش‌ولاوان و، هیی ناوخۆ و، ئەوەی دارایى و، وەزیری ته‌ندروستىیش بانگهێشتى په‌رله‌مان بكه‌ین و، ئاخر بڕیارى بده‌ین و، كێشه‌كانی كه‌ركووك ببڕێنینەوە."
(ئه‌میره عه‌بدولكه‌ریم) گوتیشى: "ئه‌گه‌ر وه‌زیره‌كان كێشه‌كەیان بە ئەستۆی سه‌رۆكوه‌زیراندا دا، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ (حه‌یده‌ر عه‌بادی)ـیشدا كۆ ببینه‌وه، ئیتر له نووسینگهکە‌ى خۆیدا بووبێ یان لە په‌ڕله‌ماندا، فەرقی نییە؛ گرنگ ئەوەیە کێشه‌كان یه‌كلا بكه‌ینه‌وه."
نەشوان بەرزنجی




