"فراكسیۆنی زهرد پێی باش نییە كارهبای نیشتمانییه بکرێتە 20 ئهمپێر"

سلێمانی-KDP.info- سەرۆکی لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گوتی، ئێمە پێمان باشنهبوو كه كارهبای نیشتمانی بۆ ههرماڵه و بكرێ به 20 ئهمپێر، بۆیه له كۆبوونهوهی ئهمڕۆ دا نهگهیشتین به هیچ ئهنجامێك.
(زیاد کاکەڕەزا) سەرۆکی لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کورستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا بەشداربوون و پێشنیارێکیان پێ بوو کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا، هەر ماڵێک و، تەنها ٢٠ ئەمپێری پێ بدرێت."
(زیاد کاکەڕەزا) گوتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەن بەو پێشنیارە رازی نەبوو، بۆیە لەسەر نەگەیشتنە ھیچ ڕێککەوتنێک و بڕیارە دیسان گفتوگۆی لەسەر بکەین.
(کاکەڕەزا) ڕوونیشی کردەوە، دەتواندرێت لە شوێنی ئەو پێشنیارە چارەسەری دیکە بدۆزرێتەوە، بۆ نموونە ئەو کارەبایەی کە دەدرێتە پارێزگا و شوێنی دیکە بدرێتە ھاووڵاتیان و کێشەکەی پێ چارە بکرێت، نەک کارەبای نیشتمانی بکرێتە ٢٠ ئەمپێر، بۆیە لە کۆبوونەوە ھیچ بڕیارێکی لەسەر نەدرا و کۆبوونەوەکە خرایە وەختێکی دی.
بڵند ئیبراهیم




