مووچهی مانگی نۆ دواناكهوێ

ههولێر-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئەم حەفتەیە دابەشکردنی مووچەی مانگی ھەشت کۆتایی پێدێت و، لە حەفتەی دابێتەوەدا مووچەی مانگی نۆ دابەش دەکرێت.
(مەدینە شەرنەخی) ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە تا ئاخری ئەم حەفتەیە مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و ھەرسێ سەرۆکایەتییەکە دابەش بکرێت و، هیچ فەرمانبەرێک نامێنێت مووچەی مانگی ھەشتی وەرنەگربێت. حەفتەی دابێ، مووچەی مانگی نۆ دابەش دەکرێت و، وەزارەتی دارایی ئەو داھاتەی لە بەردەستیدایە مووچەی چەند وەزارەتێک دابەش دەکات."
*
(مەدینە شەرنەخی) گوتیشی: "تا ئاخری ئەم مانگە، مووچەی مانگی نۆی سەرجەم فەرمانبەران دابەش دەکرێت و، ھیچ وەزارەتێک نامینێت لە ساڵی نوێ مووچەی مانگی نۆی وەرنەگرتبێت و، پێویستە کۆتایی پێ بێت."
(شەرنەخی) دەیشڵێت، لە ساڵی نوێ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سێ مووچەی فەرمانبەران قەرزار دەبێت و، ھەرکاتێک دۆخەکە ئارام بووە و، پارەی پێویست لەبەر دەستدا ھەبێت، مووچەی ئەو سێ مانگەش دەدرێتە فەرمانبەران و یەک دیناریش نافەوتێت.
بڵند ئیبراھیم




