چهمچهماڵ.. یهك ملیۆن مهتری دووجا زهوی پاك كرایهوه

گەرمیان-KDP.info- لە شارۆچكەی چەمچەماڵ لە مەراسیمێكدا زیاتر لە یەك ملیۆن مەتری دووجا، پاش پاككرنەوە لە مین ڕادەستی خاوەنەكانیان كرایەوە و زیاتر لە دووهەزار هاووڵاتی لەو زەوییانە سوودمەند دەبن.
نوێنەری قایمقامی ناوچەكە ئیحسان عەبدولڕەحمان بە ماڵپەڕی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە كەمپی MAG لە بانی مەقان، ٢٥ پارچە زەوی ڕادەستی خاوەنەكەیان كرایەوە كە ڕووبەرەكەی زیاتر لە یەك ملیۆن مەتر دووجایە و لە مین پاك كراوەتەوە."
گوتیشی، ئەم زەویانە بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ سوودی بۆ ٢٠٤٨ هاووڵاتی دەبێت و ئێستا هەموو كارێكی پاك كردنەوە بۆ ئەو زەوییانە كراوە و ڕادەستی خاوەنەكانیان كراوەتەوە .
نوێنەری قائیمقامی چەمچەماڵ سوپاسی دەزگای مین و ڕێكخراوە تایبەتمەندەكانی ئەو بوارەی كرد و، گوتی ئەمە یەكەم جار نییە ڕێكخراوی MAG ناوچەكانمان لە مین پاك بكاتەوە.
حزبە ڕووخاوەکەی بەعس، مینێكی زۆر لە ناوچە سنورییەكانی نێوان عێراق و كوردستان و، كوردستان و وڵاتی ئێراندا دانراون و، بەو هۆیەشەوە زیانی زۆری بۆ هاووڵاتیانی كوردستان هەبووە و، چەمچەماڵیش یەكێكە لەو ناوچانە كە بەهۆی مینەوە زیانی زۆری بەركەوتووە. بە هەوڵی حكوومەتی هەرێمیش لە گەڵ ڕێكخراوەكانی نێودەوڵەتییەكانی ئەو بوارە، زەوییەكی زۆر لە مین پاك كراونەتەوە بەڵام هێشتا لە هەندێ ناوچە مین ماوە.
سیروان جاف




