شاره‌زایه‌كى ئەمەریكایى: گۆڕانكارییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیى كوردن
هەولێر-KDP.info- شاره‌زا له كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست (دێڤد پۆڵۆك) رایگه‌یاند، رووسیا و ئێران به كه‌وتنى (ئه‌سه‌د) شكست ده‌بەن و ئه‌و شكسته‌ش قبووڵ ناكه‌ن. له باره‌ى كوردیشه‌وه گوتى: "نه‌خشه‌ى ناوچه‌كه ده‌گۆڕێت و ره‌وشه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیى كورده".
(دێڤد پۆڵوك) هەروەها گوتى: "هه‌موومان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى هاوبه‌شمان هه‌یه و پێویسته شه‌ڕى داعش بكه‌ین. ئه‌مەریكا پێى باشه عێراق و توركیا و هه‌رێمى كوردستان هیچ گرژییه‌ك له نێوانیاندا روو نه‌دات".
ئەو شاره‌زایە له كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست کە بۆ کوردستان ٢٤ قسەی دەکرد، ئاماژەیشی دا کە: "پێده‌چێت توركیا به بێ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق هێزى ره‌وانه‌ى ناوچه‌كه كردبێت و ئه‌وه‌ش گرژیى درووست كردووه؛ باشتر وایه توركیا به فه‌رمى داوا له به‌غدا بكات ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ناردنى ئه‌و هێزانه پێبدات".
سه‌باره‌ت به هاتنه‌ناوه‌وه‌ى رووسیا بۆ پشتیوانیكردنى (به‌شار ئه‌سه‌د)ـیش، (پۆڵۆك)، گوتى: "رووسه‌كان ته‌نیا بۆ پشتیوانیكردنى (ئه‌سه‌د) هاتوون و ئامانجیان له‌ناوبردنى داعش نییه، هێنده‌ى ده‌یانه‌وێت (ئه‌سه‌د) وه‌ك دیكتاتۆرێك له ناوچه‌كه زیندوو بكرێته‌وه و به‌و هۆیه‌وه ئه‌وان داعشییان به‌هێزتر كردووه".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردانه‌ى رووسیا ره‌وشه‌كه‌ى خراپتر كردووه و، دڵنیایش نیم بتوانین به ئاسانى بزانین له رووسیا تێبگه‌ین، به تایبه‌تى له خودى (ڤلادیمێر پووتین)، به‌ڵام ئه‌وه‌ى روونه ئه‌وه‌یه رووسیا و خودى (پووتین)، (ئه‌سه‌د)ـی لا مه‌به‌سته و ده‌یانه‌وێت بمێنێته‌وه".
ئه‌و شاره‌زایه‌ى كاروبارى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست روونی كرده‌وه، "رووسیا و ئێران به هه‌ر نرخێك بێت ده‌یانه‌وێت (ئه‌سه‌د) له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه و، پێیان وایه كه‌وتنى شكستهێنانى پڕۆژه‌كانیانه؛ به ئاشكرایش ئێرانییه‌كان گوتویانه (ئه‌سه‌د) هێڵى سووره و خودى (پووتین)ـیش ئه‌وه‌ى گوتووه".
سه‌باره‌ت به رۆڵى سعوودیایش، ئه‌و شاره‌زایه ره‌تی كرده‌وه سعوودیا بتوانێت ئه‌و رۆڵه‌ى له یه‌مه‌ن ده‌یگێڕێت، له سووریایش هه‌یبێت.
له باره‌ى كوردیشه‌وه، گوتى: "به‌ڵێ نه‌خشه‌ى سیاسیى ناوچه‌كه ده‌گۆڕێت و كورده‌كان سوودمه‌ند ده‌بن له‌و ره‌وشه نوێیه و، ئێستایش هاوكارى و پشتیوانیى سیاسى و سه‌ربازى بۆ كورده‌كان له ئارادایه".
(دێڤد پۆڵۆك) نیگه‌رانیشى له‌وه ده‌ربڕى، كه ره‌وشى سیاسى و ئه‌منى له باكوورى كوردستان ئاڵۆز بووه و، به پێویستى زانى له توركیایش پرۆسه‌ى چاره‌سه‌رى پرسى كورد بێته‌وه به‌رباس و، ئه‌و كێشه‌یه به رێگه‌ى ئاشتی چاره‌سه‌ر بكرێت.




