حكوومه‌تى عێراق هاوكارى ئاواراكان ناكات ئه‌وه‌شى ده‌ینێرێت له‌ژێر فشاردایه

دهۆك-KDP.info- بڕیارده‌رى لیژنه‌ى سوته‌مه‌نى له‌ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك ده‌ڵێت، له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هاوكارى ئاواره‌كان ده‌كرێت، پێویستیشه حكوومه‌تى عیراق له ئێستادا جلوبه‌رگ و كه‌ره‌سته‌ى زستانه و سۆپا و یارمه‌تى ته‌ندروستى بگه‌ینن به‌ئاواره‌كان.
(شیمال عادل میرۆ) به ماڵپەڕی فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیاند: "به‌هۆى هاتنى سه‌رماوسۆڵه‌ى زستانه‌وه ئاواره‌كانى سنوورى پارێزگاى دهۆك، له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌پێى پێویست خزمه‌تیان ده‌كرێت، له‌و ماوه‌یه‌شدا هه‌ر خێزانێك له‌ئاواره‌كان 200 لتر گازى سپىیان پێده‌ردرێت و ئێستاش پرۆسه‌كه ده‌ستى پێ كردووه و به‌رده‌وامه تا ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سۆپا، جگه له‌مانه‌ش ئه‌و خێوه‌تانه‌ى كه تێكچووبوون و به كه‌ڵكى وه‌رزى زستان نه‌ده‌هاتن هه‌ستاین به‌گۆرینیان و ئه‌و كێشه‌یه‌ش چاره‌سه‌ر كرا.
بڕیارده‌ره‌ى لیژنه‌ى سووته‌مه‌نى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك ده‌شڵێت، ئه‌وه‌ى جێگاى نیگه‌رانى ئێمه‌یه ئه‌و ئاوارانه‌ى كه له ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراقه‌وه هاتوون و لێره نیشته‌جێن، حكوومه‌تى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى باش هاوكارییان ناكات، ئه‌وه‌شى كه ده‌ینێرن له‌ژێر فشاره كه چه‌ندین جار داوا ده‌كه‌ین تا ده‌ینێرن، بۆیه پێویسته حكوومه‌تى عێراق له‌ئێستادا جلوبه‌رگ و كه‌ره‌سته‌ى زستانه و سۆپا و یارمه‌تى ته‌ندروستى بگه‌یه‌نێته ئاواره‌كان .
نه‌شوان به‌رزنجى




