وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا گه‌یشته هه‌ولێر

هه‌ولێر-KDP.info- كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا(فڕانك ڤالتێر شتانمایر) له ڕێگه‌ی فڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و، له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم(نێچیرڤان بارزانی) و سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی حكوومییه‌وه پێشوازی كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، وا بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ل سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان(مه‌سعوود بارزانی)دا كۆ ده‌بێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا(فڕانك ڤالتێر شتانمایر)، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌گه‌ڵ و (فوئاد مەعسووم) سەرۆککۆماری عێراق و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق(عه‌بادی)دا كۆ بووه‌وه و، جه‌ختی كرده‌وه كه، ئه‌ڵمانیا له هاوكارییه مرۆیی و پشتیوانییه سه‌ربازییه‌كانی بۆ عێراق به‌رده‌وام ده‌بێ.




