٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"په‌كه‌كه‌ بیانوو ده‌هێنێته‌وه‌"

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال دەڵێ، پەکەکە هێشتا فەرمانگە حکوومیه‌کانی چۆڵ نەکردووە و ھەر ڕۆژە و بیانوویەک دەبیننەوە.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لەشنگال (قاسم شەشۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "پەکەکە هێشتا ئەو فەرمانگە حکوومیانەی چۆڵ نەکردووە کە ماوەیەکە دابڕی کردووە؛ لایەنی پێوەندیدارمان لێیان ئاگادار كردووەتەوە و، ئەوانیس گوتوویانە چۆڵی دەکەن، بەڵام ھەرجارە و، بە بیانوویەک خۆیانی لێ گێل دەکەنەوە."

(قاسم شەشۆ) گوتیشی،  فەرمانگە حکوومیەکان نە مڵکی هێج حزبێکە و نە ھیچ ھێزێکی سیاسی، بەڵکو مڵکی حکوومەت و خەڵکە؛ جا پەکەکە ھیچ چارەی نییە و هەر دەبێ چۆڵی بکا؛ هەتا چۆڵی نەکەن، فەرمانبەران ناتوانن بچنە سەر کارەکەیان و، خزمەتی خەڵکەکە بکەن.

هەر کە ھێزی پێشمەرگە بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی سەرۆک بارزانی شنگالیان ئازاد کرد، پەکەکە خۆی خزاندە ناو شنگالەوە و، چەند فەرمانگەیەکی حکوومەتیان داگیر کرد!
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار