پهرلهمانتارێك دڵنیایی دهداته قوتابییه وهرنهگیراوهكان.. مهرجێكی ههیه

ههولێر-KDP.info- (شوکریە شێخانی) ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان، ئەو قوتابیانە دڵنیا دەکاتەوە کە کۆنمرهکەیان لە سەرووی 63%ـه، لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەردەگیرێن.
(شوکریە شێخانی) ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند ئەو قوتابیانەی ناویان لە زانکۆ و پەیمانگاکان نەگهڕاوەتەوە و کۆی نمرەکانیان لەسەروی 63%ـه، دڵنیایان دەکەینەوە کە هەقیان نافەوتێت.
(شوکریە شێخانی) گوتیشی: "پەیوەندیم بە وەزارەتی خۆێندنی باڵاوە کرد و دڵنیایان کردمەوە کە ناوی ئەو قوتابیانە دەگەڕێتەوە."
ئەو پەرلەمانتارە ڕوونی کردەوە هەڵەپرکردنەوەی زانکۆلاین هۆکاری نەگەڕانەوەی ناوی ئەو خوێندکارانە بووە.
بڕیارە لە لە چەند رۆژی داهاتوودا ناوی ئەو قوتابیانە لە زانکۆ لاین بڵاو بکرێتەوە کە ژمارەیان لە سەرووی ٢٢٠٠ قوتابییە.
یەحیا سابیر




