زیانه‌كانى خه‌ڵكی شنگال تۆمار ده‌كرێن

شنگال-KDP.info- قایمقامی شارۆچكه‌ی شنگال رایگه‌یاند، فه‌رمانگه حكوومییه‌كانی شنگال ده‌ستیان به كاره‌كانی خۆیان كردووه و ئه‌و زه‌ره‌روزیانانه تۆمار ده‌كه‌ن كه به‌ر خه‌ڵكی شنگال و فه‌رمانگه‌كان كه‌وتوون.
(مه‌حما خه‌لیل) قایمقامی شارۆچكه‌ی شنگال، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانى راگه‌یاند: وه‌كو قایمقامیه‌ت ده‌ستمان به ده‌وامی خۆمان كردووه و رۆژانه ئیش و كاری هاووڵاتیان ڕاده‌په‌ڕێنین، هه‌روه‌ها داوامان له هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌یش كردووه، ئه‌وانیش ده‌ست به ده‌وام بكه‌ن، ئێستاش ئه‌وان ئه‌و زه‌ره‌روزیانانه تۆمار ده‌كه‌ن كه به‌ر خه‌ڵكی شنگال و شنگالییه‌كان كه‌وتووه، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا بزانین ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه كه‌وتوونه چه‌نده.
قایمقامی شنگال گوتیشی: تا ئێستا په‌كه‌كه بینای فه‌رمانگه حكوومییه‌كانی شنگالی چۆڵ نه‌كردووه، داوامان لێ كردوون هه‌رچی زووه شنگال چۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه هه‌ر له‌سه‌ر قسه‌كانی خۆیان به‌رده‌وامن، ئێمه‌یش داوامان كردووه هه‌ر كردارێكى یاسایی هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌و هێزانه‌ی دوای ڕزگاركردنی شنگال هاتوونه‌ته ناوچه‌كه بكرێت.
ڕابین شێروانی




