ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەكرێت

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی مانگی ئابی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەكرێت و، سێشەممە و چوارشەممەیش هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران مووچە وەردەگرن.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ناردووە، ڕایگەیاندووە كە لە بەردەوامیی پرۆسەی دابەشكردنی مووچەدا، ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی مانگی ئابی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەكرێت، هەروەها رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەیش، هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران مووچە وەردەگرن.
وەزارەتی دارایی ڕوونیشی كردووەتەوە، رۆژی پێنجشەممە 2015/12/10 مووچەی مانگی ئابی خانەنشینان دابەش دەكرێت و بەمەیش كۆتایی بە دابەشكردی مووچەی مانگی ئاب دێت.
ئومێد بابان




