٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چوار تیرۆریست به‌م شێوه‌یه‌ حوكم دران

سەرچاوە: KDP.info

گه‌رمیان -KDP.info-  دادگای تاوانسەلمێنی كەركووك ــ گەرمیان سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ چوار تیرۆریستی سەر بە ڕێكخراوی داعش دەركرد كە لە شاری خانەقین دەستگیر كران كە دووكەسیان بە ڕەگەز كوردن و دەستیان هەبووە لە هێنانی خۆكوژ و تەقەمەنی و ڕەشکوژیدا.

نەقیب عوسمان عەبدولكەریم بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئاسایشی گەرمیان، بە ماڵپەڕی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ماوەیەک لەمەوبەر هیزەكانی ئاسایشی گەرمیان، بە گوێرەی زانیاریی ورد، تۆڕێكی تیرۆریستییان لە شاری خانەقین دۆزییەوە؛ پاش چاودێریكردنێکی ورد و لێكۆڵینەوە، ڕۆژی 6/5/2015  هەڵیانکوتایە سەریان و، هەرهەمویانیان گرت."
نەقیب عوسمان ده‌یشڵێ، ئەو گروپە چوار ئەندامی نهێنکارن؛
1. ئاراز حەكیم ڕەحیم 1980، یاریدەدەری پزیشك؛
2. ڕزگار یاوەر سلێمان، كوردێکی تەنەکەچی و لەدایكبووی 1967؛
3. ئازاد مەجید كەریم، کوردێکی کاسبکاری لەدایکبووی 1986؛
4. مەنسور محەمەد حەموود عەرەبێکی شۆفێری لەدایكبووی 1979.
ئاماژەیشی دا، ئەم تیرۆریستانە خەڵكی خۆكوژ و تەقەمەنییان لە دەرەوەی هەرێمەوە هێناوەتە خانەقین و دواتر ڕەوانەی ناوچەی تریان كردووە بۆ كاری تیرۆریستی. پاش چەندین دانیشتنی دادگا و دانپێدانانی تاوانباران بە تاوانەكەیاندا سەرەنجام ڕۆژی 3/12/2015 سەرۆكایەتیی دادگای تاوانسەلمێنی كەركووك گەرمیان هەرچوار تاوانبارەکەی بە پێی هەشتەم بڕگەی مادەی 3ـی تیرۆر سزای بەندكردنی هەتاهەتایی دران.
ڕوونیشی كردەوە، بۆ بەسەربردنی ماوەی سزاكەیان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانی كران.
سیروان جاف


 

هەواڵی پەیوەندیدار