٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"په‌كه‌كه‌ ده‌ڵێ سه‌ر به‌ به‌غداین"

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  نوێنەری کوردانی ئێزدی لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ ئاشکرای کرد، بڕیار دراوە کە ھەموو فەرمانبەری فەرمانگەکانی حکوومەت لە شنگال دەست بە دەوامی خۆیان بکەنەوە و، ئەگە ئەو کاتیش پەکەکە چۆڵی نەکرد، ھەڵوێستێکی دیکەیان دەبێت.

(سەیدۆ چەتۆ) نوێنەری کوردانی ئێزدی لە ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، تا ئێستا پەکەکە فەرمانگە حکوومیەکانی شنگالی چۆڵ نەکردووە و، بڕیاریان داوە کە ھەموو فەرمانبەرەکانی فەرمانگەکان دەست بە دەوام بکەنەوە؛ ئەگەر هات و پەکەکە نەیهێشت فەرمانبەران بچنە شوێنی دەوامەکەیان، ھەڵوێستی دیكه‌یان ده‌بێ.

(سەیدۆ چەتۆ) گوتیشی، وەزیری بەرگریی عێراق سەردانی شنگالی کردووە و پەکەکەش باس لەوە دەکات کە سەر بە ئەوانن، بۆیە پێویستە ئەو پرسە ھەرێم و بەغدا پێکەوە چارە بکەن.

(چەتۆ) ڕوونیشی کردەوە، بڕیارە لیژنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ سەردانی شنگال بکەن، بۆ ئەوەی بزانن قەبارەی زیانەکان چەندە و، پێویستی بە چەند ھەیە بۆ ئاوەدانکردنەوە.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار