ئومێد خۆشناو: ئاژاوەگێڕان دەبێ بچنە بەردەم دادگا

ههولێر-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئەو ئاژاوەگێڕی و پیلانە دژی کوردستان کراوە نابێ وا بە ئاسانی بەسەر پیلان گێڕان و داڕێژەرانی تێبپەڕێ، بەڵکو دەبێت ئەوانەی بوونە ھۆی ئەو ئاژاوەگێڕیە باجەکەی بدەن.
سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان (ئومێد خۆشناو) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پشێوی و گێرەشێوێنییەکەی ماوەیەک لەمەوبەری دەڤەری سلێمانی و ھەڵەبجە و ڕاپەڕین و گەرمیان، چ پاساوێک ھەڵناگرن جگە لەوەی دەهۆ (موئامەرە)یەک بوو لە ئایندەی کوردستان."
سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان گوتیشی، ھەڵبەت ئەو ئاژاوەگێڕی و پیلانە دژی کوردستان نابێ وا بە سانایی بەسەر پیلانگێڕان و داڕێژەرانیدا تێبپەڕێ، بەڵکو دەبێت ئەوانەی بوونە ھۆی ئەو ئاژاوەگێڕیە باجەکەیشی بدەن، بێگومان ئەوەش لە ڕێگای دادگا و یاساوە.
ڕوونیشی کردەوە، بۆ خستنەڕووی ئەو بابەتەش لە دادگا دەیان بەڵگەی گرنگ لە بەردەستدایە، یەکێک لەو بەڵگانە دەنگە تۆمارکراوە شەرمهێنەکەیە.
(ئومێد خۆشناو) راشیگەیاند، ئیتر ھەنگا و ڕەوتی بەرەودادگا دەستی پێکردووە و ئێستا چاوەڕوانی دادگا و یاساین، چاوەڕوانی دادگای گەلیش بن.
بڵند ئیبراھیم




